چالاکانی عەرەبستانی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند لە پەلاماری هێزی ئاسایشیی ڕژێمی سعودی بۆسەر شاری عەوامیە شوێنی لە دایکبوونی شێخ نەمر باقر نەمر مامۆستای ئایینی بەناوبانگی عەرەبستانی لە ناوچەی قەتیفی پارێزگەی شەرقیە، ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان، کەسێک کوژرا و شازدە کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هێزی ئاسایشی ڕژێمی عەرەبستان لەم پەلامارەدا چەند ماڵی ئاوەدانیان لە گوندی شیعە نشینی مسورە یان ڕووخاند.
شێخ نەمر لە پازدەی ئوکتوبەری ساڵی 2015 لەلایەن دادگەی سزای ئالی سعود بە تۆمەتی ناڕەوا هەوڵی دژە ئاسایشیی نەتەوەیی و محاربە، مەحکووم کرا بە ئیعدام کرانی بەشمشێر و لە سەلیب هەڵواسران لەنێو خەڵک و لە ژانیڤەری ساڵی 2016 ئەم حوکمە جێبەجێ کرا.
ئەم کارە نگریسە ڕەخنەی بەربڵاوی تاقمەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە سیستمی دادەڤانی ئالی سعودی بە دواوە بوو .
دەوڵەتی عەرەبستانی سعودی بەبیانووی بنیات نانەوەی گوندی شیعە نشینی مسورە و بە ئامانجی لەناوبردنی ناوچەکان و کەلەپۆری شیعەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، بەنیازە ئەم ناوچەیە بە تەواوی بڕوخێنێ.
ئەم گوندە چەند مانگە کە بووە هێمای بەرەنگار بوونەوەی شیعەکان لەگەڵ ڕژێمی تاوانکاری ئالی سعود لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان