İslami Davet Kurdi Bange İslami

ڕاکێشانی پێنج ملیاردو شەشسەد ملوێن دۆلار سەرمایەی دەرەکی دوای هەنگاوی هاوبەش

وەزیری پیشەسازی و کانزاو بازرگانیی ئێران وتی: دوای هەنگاوی هاوبەش ڕاکێشانی نزیکەی پێنج ملیاردو شەشسەد ملوێن دۆلار سەرمایەی دەرەکی لەم کەرتەدا پەسەند کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا موحەممەدڕەزا نیعمعت زادە وەزیری پیشەسازی و کانزاو بازرگانیی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: ڕاکێشانی سەرمایەی دەرەکی دوای هەنگاوی هاوبەش لە کەرتی پیشەسازی، کانزاو بازرگانی جێگای ڕەزامەندی بووەو ئێستاکە کۆمپانیا دەرەوەییەکان لەگەڵ لایەنی ئێرانی دا بەشداریی گەڵاڵەی جۆربەجۆر دەکەن.

وەزیری پیشەسازی و کانزاو بازرگانیی ئێران وتیشی: ئێستاکە پرۆژەی سەرمایەدانانی دەرەوەیی لە ( ئێران خۆدڕۆ)و بەشداریی کۆمپانیای ترۆمبیل چێکردنی سیترۆئێن ئەنجامی گرتووەو لە پیشەسازیی کیمیایی، خۆراک ، کەرەستەو تفاقی نەوت و گازیش هاوکاریی باش ئەنجامی گرتووە.

وەزیری پیشەسازی و کانزاو بازرگانیی ئێران پێی داگرت: هەتا ئێستا هیچکام لە لایەنە دەرەوەییەکان، لە دانوستان و ڕێککەوتنەکانیان پاشگەز نەبوونەتەوەو بە پێی چوارچێوەی ئابووریی خۆڕاگرانەو کەشی دوای هەنگاوی هاوبەش، سەدوحەڤدە بەڵگەنامەی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا جێی بڕواکانی دەرەوە واژۆ کراوە کە پتر لە سەدی پەنجاوسێیان گەییشتوونەتە قۆناغەکانی سەرمایەدانانی هاوبەش

Exit mobile version