ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی : ئیسلام هۆی نەیارەتی ئەمریکا و زایونیەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانە
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ئەمڕۆ سێ شەم لەمیانەی چاوپێکەوتن لەگەڵ ژومارێک لە بەرپرسانی سیستم و باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی بەبۆنەی ساڵڕۆژی بەعسەتی حەزرەتی محەممەدی مستەفا (د.خ) پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام پێداگری کرد : ئەمریکا و زایۆنیەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران نەیارەتی دەکەن چونکوو ئیسلام لە ئێران زەقترە و پێش بە فرەخوازیەکانی ئەوان دەگرێت .
بەپێی ڕاپۆرتی نووسینگەی پاراستتنی و بڵاو کردنەوەی بەرهەمەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ، ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، تێگەیشتن لە هۆی دوژمنایەتی فرەخوازان لەگەڵ ئیسلامیان بە ئەرکی موسوڵمانان وەسف کرد و فەرموویان : دەوڵەتانی ئیسلامی دەبێ ئەوە بزانن کە ئامانجی ئەمریکا لە هاو ڕێیی کردن لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی و دوژمنایەتی کردن لەگەڵ وڵاتێکی دیکە، پێشگرتن بە یەکێتیی جیهانی ئیسلام و لەمپەردانان لەسەر ڕێی تێگەیشتنی موسوڵمانان لە بەرژەوەندی کۆمەڵگەکانی ئیسلامییە.
بەڕێزیان توانایی بێ وێنەی ئیسلام لە گەشەسەندن و بووژاندنەوەی کۆمەڵگەکانی ئینسانی، بارستای پێکهاتنی شارستانیەتی ماددی و مەعنەوی و هەروەها دەسەڵاتی ئیسلام بۆ بەرەنگار بوونەوەی زوڵم و دەست درێژی بە هۆی سەرەکی دوژمنایەتی زاڵیەتی خوازان لەگەڵ ئایینی پیرۆزی ئیسلام زانی و فەرموویان : پێکهاتنی تاقمەکانی تیرۆریستی بە ناو ئیسلام و دووبەرەکی نانەوەی نێوان وڵاتانی ئیسلامی ، پیلانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییە.
ڕێبەری مەزنی ئیسلامی فەرموویان : پاوانخوازان لەگەڵ ژومارێک لە وڵاتانی ناوچە هاودەستن و بۆ درێژەی پاوانخوازی و تاڵان کردن هەوڵ دەدەن کۆماری ئیسلامیی ئێران یان تەشەیوع بە دوژمنی ئەوان نیشان بدەن بەڵام هەمووان دەبێ لەم تێ بگەن کە یەکێتی و ڕاوەستاوی لە بەرامبەر فرەبێژان و زاڵیەتی خوازان ، ڕێگەی پێشکەوتنی جیهانی ئیسلامە.
بەرێزیان سیاسەتەکانی هاوبەش و هەڕەشەئامێزانەی هەموو بەرپرسانی ڕابردوو و ئێستای ئەمریکایان بۆ نەیارەتی کردن بەدژی ئێران بەنیشانەی نیازی دوژمنکارانەی بەرپرسانی هەموو ڕەوتەکانی سیاسی ئەم وڵاتە زانی و فەرموویان : ئەمریکییەکان لە هەموو کاتەکان دا بۆ زەبردان لە ئیسلام هەر کارێکیان کرد بەڵام هەمووان دەبێ بزانن هەرکەس بە دژی گەلی ئێران دەست درێژی بکات بێ گومان بە زیانی خۆی کاری کردووە.
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی هەروەها ڕوو لە بەربژارانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران داوایان لەوان کرد بەڵێن بە خەڵک بدەن کە بۆ پێشکەوتنی کاروباری وڵات، پەرەی ئابووری و کردنەوەی گرێکان، سەرنجی سنوورەکانی ئێران بدەن .
بەرلە فەرمایشەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران خەڵک سالاری ئایینی یەکێک لە خەڵاتەکانی بەعسەتی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) زانی و وتی : جیهانی ئیسلام تووشی توندوتیژی، تیرۆر، تەکفیر، بێ سەقامی و ناهێورییە و ئەمڕۆ دەبێ
بە دەرس وەرگرتن لە بەعسەتی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) وڵاتانی ناوچە و وڵاتانی ئیسلامی خۆیان لە گرفتەکان و بێ سەقامییەکان و ئاڵۆزییەکان ڕزگار بکەن