ÎranNûçeRojhilatanavin

ڕێبەری مەزنی شۆرش : هەڵبژاردنەکان گرنگترین هیمای ئامادە بوونی گەلی ئێرانە

ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی جەختیکرد : ئامادە بوونی گەلی ئێران لە گۆڕەپانە جۆر بە جۆرەکان، دیاریکەرەوەی ئاسایشی نیشتمانیی بووە و گرنگترین هیمای ئەم ئامادە بوونە ، هەڵبژاردنەکانە

” حەزرەتی ئایەتۆڵاهۆلعۆزما خامنەیی ” ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ڕۆژی چوار شەممە لە سەروبەندی بەڕێوە چوونی  هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران و ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شارو گوندەکان ، لە دیداری  ژمارێک لە چین و توێژە جۆر بەجۆرەکانی خەڵکی ئێران بەڕاشکاوی فەرموویان : “کۆماری ئیسلامی بە دووپاتکردنەوەی هەڵبژاردنەکان لە ساڵەکان و خولە جۆر بە جۆرەکان بە ڕاستی تازەو پەراو دەبێتەوە ، خۆی لە دڵەکان و چاوەکانی خەڵکی دونیا بەشێوەی زەق دەخاتە بەر چاو و نیشان ئەدات ڕۆژی هەڵبژاردنەکان بۆ نزامی کۆماری ئیسلامی  رۆژی جەژنە . ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ئاماژەی کردە نا ئەمنی ئێستای وڵاتانی ناوچە و فەرمووی : لە نێوان ئەو کۆمای نائەمنیە ، کۆماری ئیسلامی ئێران  بە ئاسایش و هیوری خەریکی خۆ ئامادە کردنە بۆ هەڵبژاردنەکان . ” حەزرەتی ئایەتۆڵاهۆلعۆزما خامنەیی “، هیوری و ئاسایشی ئێستای ئێرانی بە بایخ زانی و وتیشی : هەڵبژاردنێک لە وڵاتێکی ٨٠ ملوینی دەکەوێتە گەڕ ،خەڵک بە شەوق و بە گەرمی خۆیان ئامادە دەکەن بەڵام لە هەموو سۆینیک هیوری دامەزاروە ، دەبێ ڕێز لەم بابەتە بگرین .

دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی  ئێران هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شارو گەندەکان ، ١٩ مای ٢٠١٧ بەڕێوە دەچێت

Başa dön tuşu