ÎranNûçeRojhilatanavin

کوردستانییەکان دیسان بە گەرم و گۆریەوە هاتنە نێو گۆڕەپان

خەڵکی شۆرشگێر و هەمیشە لە گۆڕەپانی پارێزگای کوردستان ئەمرۆیش هاوهەنگاو لەگەڵ هاووڵاتیانی دیکەمان هاتنە نێو گۆڕەپان تا جارێکی تر پشتگری خۆیان لە نزام و شۆرش بە خەڵکی جیهان نیشان بدەن .

 بە گویرەی راپۆرتی ئیرنا ، هەڵبژاردنەکان لە ئێرانی ئیسلامی هێمای جەماوەرساڵاری دینی و هێمای مەزنایەتی وڵات دایە و ئامادەبوونی بەربڵاو و گەرم وگۆری خەڵک لەم گۆڕەپانە هێمای یەکێتی و یەکگرتوویی گەلی ئێران و پاڵپشتێکی مەزن بۆ نزام و شۆرش دێتە ئەژمار . لە ماوەی نزیک چوار دەیە کە لە سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی تێپەر دەبێت ، گەلی ئیران چارەنووسی وڵاتی خۆی بە ئامادە بوون لەبەردەم سندووقەکانی دەنگدان دیاری دەکات و ئەمرۆکەیش دیسان هاتوون تا بە دەنگی بەرزی خۆیان روو لە هەموو دنیا ڕابگەینن وەکوو هەمیشەین  وهەروایش دەمێنینە وە.  لە کاژێرەکانی  سەرەتای ئەمرۆ ٢٩ بانەمەڕ کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و ئەنجوومەنەکانی  شارو گوندەکان لە وڵات دەستپێکراوە ، کەش و هەوایەکی گەرم و گۆر هەر شۆێنێکی ئێرانی ئیسلامی داگرتووە و چین وتوێژی جۆر بەجۆری خەڵک بە ئاگاداری و تێبینی تۆکمە هاتوونەتە گۆڕەپان و پشتگری خۆیان لە شۆرش و ئارمانجە بەرزەکانی ئیمام و ڕێبەری ڕاگەیاندووە .  دەنگ وەرگرتنی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و پێنجەمین خولی ئەنجوومەنەکانی شارو گوندەکان لە کاژێر ٨ ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی هاوکات لەگەڵ سەرانسەری وڵات ، لە هەزارو ٣٨٢ لقی دەنگدان لە پارێزگای کوردستانیش دەستپێکراوە . لەم ژمارەیە ٥١٨  لقی وەرگرتنی دەنگ لە شارەکان و ٨٦٤ لقیش لە گوندەکان دا سەقامگیر بوون کە کاربەدەستانی هەڵبژاردنەکان لەمساڵ دەنگەکانی خەڵک لە ٧٨٩ ناوەند و ٥٨٤ بنکەی گەڕۆک کۆدەکەنەوە . هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی لە سنە و سەقز بە شێوەی ئیلیکترۆنیکی بەڕێوە دەچێت . لەم ٢ شارە ٢٣١ لقی ئیلیکترۆنیکی ئامادە کراوە کە بەشدار بووان دەبێ هەڵبژاردەکانی پێنجەمین خولی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شار بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازی ئیلیکترۆنیکی هەڵدەبژێرن

Başa dön tuşu