ÎranNûçeRojhilatanavin

کۆتایی ماوەی بانگەشەی بەربژارەکانیی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران

کاتی بانگەشەی بەربژارەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران کاژێر ٨ بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە بە کاتی خۆجێی کۆتایی پێهات .

” حەسەن ڕۆحانی” ، ” ئیبراهم ڕەئیسی” ،”موستەفا هاشمی تەبا” و ” موستەفا ئاقا میر سەلیم” چوار بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران کە لە گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکان دا ماونەتەوە ، ڕۆژی چوار شەممە یش بەرنامەکان و کۆبوونەوە بۆ لاگرانی خۆیان بەڕێوە دەبەن .

” محەممەد باقر قالیباف” بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران بە قازانجی ” ئیبراهیم ڕەئیسی” و ” ئیسحاق جیهانگیری” بە قازانجی “حەسەن ڕۆحانی” بەربژاری دیکەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران  لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان کشاونەتەوە .”حەسەن ڕۆحانی” بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران ڕۆژی چوار شەممە لە کۆبوونەوەی لاگرانی لە مەشهدە (باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران)  بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە ئەمڕۆ ڕۆژێکی  چارە نووس سازە بۆ گەلی مەزنی ئێران ، وتی:  وڵات بە ئیرادەی گەل بەڕێوە دەچێت  و هەموو بەرپرسان دەبێ نۆکەری گەل بن. ڕۆحانی هەروەها بە باسکردنی ئەوەی کە خەڵک و گەنجەکانی ئێران خوازیاری پێشکەوتنی وڵاتن لە هەموو خەڵکی ئێران داوای کرد بە تەکوزی و هیوری بڕۆنە بەردەم سندووقەکانی دەنگ دان .

“ئیبراهیم ڕەئیسی” بەربژاری دیکەی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێرانیش چوار شەممەی شەو لە کۆری لاگرانی خۆی لە بۆجنورد ناوەندی خۆراسانی باکووری (باکووری رۆژهەڵاتی ئێران ) بە باسکردنی ئەوەی کە بەدی هێنانی کارو پیشە لە بواری تێکنۆلۆژیای ئیتڵاعات “ئای تی” لە ١٠٠ هەزار بۆ ٤٠٠ هەزار ۆزرتر دەبێت ، وتیشی : کەشی مەجازی زۆرتر پەرە پێ ئەدەین چوونکا وڵاتی هیند لەم بوارە لە نەوتی ئێمە داهاتێکی زۆرتری هەیە .  ڕەئیسی هەروەها چوار شەممە شەو لەبەرنامەی یەک کاژێری تەلەفەزیۆنی لە بارەی  گرفتی بێکاری وتی : بڕوامان وایە  پێویستیمان بە ورەو ئیرادەی جیددی هەیە و دەبێ کارو پیشەی ملوێنی بەدی بێنین و بارستاکانی وڵات ببوژێنینەوە . ئەم بەربژارەی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران ئێواڕەی چوار شەممە یش لە کۆری  لاگرانی لە مەیدانی شۆهەدای مەشهەد (باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران) وتیشی : بە کەرامەت و پاراستنی شانی خەڵک، کارو پیشە پەرە پێ ئەدەین و لە ساڵ دا یەک ملوین دەرفەتی کارو پیشە بەدی دێنین . “مۆستەفا ئاقا میر سەلیم” بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی  ئێران ڕۆژی چوار شەممە لە وتووێژی تایبەتی هەواڵی کەناڵی دووی ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران وتی : شەفاف کردنەوە دەبێتە هۆی متمانەی خەڵک و نزام بەڵام کەم بوونەوەی متمانە دەبێتە هۆی هاوکاری نەکردن  و بەشداری نەکردن و لە ئارادا نەبوونی چاوەدێری گشتی دەبێتە هۆی گەندەڵی . میر سەلیم وتیشی : گەندەڵیەکان، هەڵاواردنەکان و گەندەڵییەکان وا سەرچاوەیان گرتووە لەهەر ئەم هەڵاواردنی ئابووری ،و ڕێگای دەرباز بوونیی وڵات لەو گرفتانە ، ئابووری خۆڕاگرانەیە . ” مۆستەفا هاشمی تەبا” چوارەمین بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێرانیش لە وتووێژ لەگەڵ  هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران وتی : براوە و دۆڕاوەی هەڵبژاردنەکان دەبێ ملکەچی یاسا بێت . هاشمی تەبا هەروەها وتی : بە سەرنج لە ئابووری خۆڕاگرانە و هەوڵە کان لەم بوارە ، دەبێ سەرنج بدەینە گەشتیاری و کارو پیشە .  ئەو هەروەها وتی  لەهەمووی خەڵکی  ئێران داوای کرد لە هەڵبژاردنەکانی سبەێنێ هەینی بەشداری بکەن . دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران سبەێنی هەینی بەڕێوە دەچێت

Başa dön tuşu