İslami Davet Kurdi Bange İslami

کۆتایی وتووێژەکانی نیوان بزووتنەوەی فەتح و حەماس لە دوحە

وتووێژەکانی نوێنەرانی بزوتنەوەی فەلەستینیەکان واتە فەتح و حەماس لە شاری دووحەی پێتەختی قەتەر دوای دوو ڕۆژ کۆتای پێ هات.

بزووتنەوەکانی فەتح و حەماس دوای ساڵەها وتووێژ هەروا لە هەوڵدان تا لەو دیدارانەدا دەستیان ڕابگات بە نزیک کردنەوەی بیروڕاکانیان و ساز و کارێکی شیاو بۆ جێ بەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئاشتی نیشتمانی . بەرێوە چوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکان و سەرۆکایەتی پێکهاتەی خۆبەڕێوە بەر دوای شەش ساڵ وەدوا کەوتن ، پێهکهاتنی دەوڵەتێکی یەکگرتووی نیشتمانی و گشتداگر و کرانەوەی بازگەی ڕەفەح لە پرسە کانی ناکۆکی لەسەر و وتووێژ لە نێوان ئەو دوو گرووپەی باڵای فەلەستینی بوو . ئەو دوو بزووتنەوەیە لە ئاوریلی سالی 2014 ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد کە جەختی کرد بوو لە سەر پێکهاتنی دەوڵەتێکی یەکگرتووی نیشتمانی لە ماوەی شەش مانگدا و دواییش بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکانی مەجلس و سەرۆک کوماریەتی بە شێوەی هاوکات . بەڵام ئەو ڕێککەوتنە هەر لەسەر کاغز ماوەتەوە و نەگیشتە ئەنجام . شاندی حەماس دئای کۆتایی ئەو خولەی وتووێژەکان ئێستاکە لە دووحەوە یەرەوە قاهیرە کەوتووەتە ڕێ تا بۆ دووهەمین جار بەرپرسانی ڕێکخراوی هەوڵگری میسر وەک نێوبژیوانی ئەو وتووێژانە دیدار بکەن . مەحموود زەهار لە ڕێبەرانی بزوتنەوەی حەماس لە غەزە ئەو خولە لە وتووێژەکانی نێوان فەتح و حەماسیان لە گەڵ وڵاتی میسر بە پوزێتیڤ و قەبووڵ کراوە وەسف کرد .

بزووتنەوەی خۆڕاگری فەلەستین حەماس بەردەوام جەختی کردووە لەسەر گرینگایەتی یەکگرتوویی نەتەوەی فەلەستین و پێبەندی بە بنەما و ئارمانجەکانی نیشتمانی فەلەستین و بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ پیلانەکانی ڕژیمی زایونیستی . ناکۆکی دوو بزوتنەوەی فەتح و حەماس کاتێ دەس پێی کرا کە لە ساڵی 2006 لە هەڵبژاردنەکانی مەجلسی یاسادانەری فەلەستین بە ڕێکاری خۆیو خۆڕاگری لە هەمبەر زایونیست ، زۆربەی کورسیەکانی پەرلەمان بۆ ڕێبەران و نوێنەرانی حەماسیان لەبەر چاو گرت . بە وەدەس هێنانی زۆرینەی دەنگی جەماوەری ، حەماس لە سەرووی ئەو هەڵبژاردنە دایە و بووە بە یەکەم و بە دوای ئەوە بزووتنەوەی فەتح دوای دەیان ساڵ مێژینەی سیاسی سەربازی لە بواری خەباتگێڕیی فەلەستین دووهەم و دوای حەماس دایە .

هەڵبژاردنەکانی سالی 2006 بە دوای ش کست هێنانی وتووێژەکانی فەلەستینی – ئیسرائیلی ، هەڵگری ئەو پەیامە جەماوەریەش بوو کە فەلەستینیەکان وتووێژ لە گەڵ ئیسراویلیان دوای یەک دەیە بێ دەسکەوت و بە زیانی گەلی فەلەستین دەزانن . بە س ەرکەوتنی حەماس لە هەڵبژاردنەکان و بە دوای ئەوە دیاریکردنی سەرک وەزران لە نوێان ڕێبەرانی ئەو بزواتەوەیە ڕژیمی زایونی بە ناکوکی نانەوە لە نوێان دوو بزوتنەوەی فەتح و حەماس بە چەن پەلامار بۆ سەر کەرتی غەززە بنکەی سەرۆک وەزیرانی حەماس لە غەزەیان گەمارۆ دا تا دوسیەی فەلەستین دابخەن . دە ساڵ لەو کاتە تێدەپەڕێ و ئێستاکە هەر دوو ڕەوتی کارتێکەری فەتح و حەماس لە بواری خەباتی دژە زایونی بەو باوەڕە گەیشتوون کە لە نە لە پای مێزی دانوستان لە گەڵ کاربەدەستانی زایونی دەتوانڕێ مافی گەلی فەلەستین دەستەبەر بکات و نە بە ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ یەکتر دەتوان لە پیلانەکانی ئەو ڕژیمە لە ئەماندا بن . لەو حالەدا شۆێنهاتی ناکۆکی لە نێوان دوو ڕەوتی فەتح و حەماس بە دیل گرتنی دە ساڵەی فەلەستینیەکانی دانیشتووی کەرتی غەززە لە شوێنی لە دایک بوونیان و تەحمولی سێ شەڕی کاولکەر و هەژاری و دەسکورتی بووە . لە وەها بارئدوخێکدا ڕێبەرانی حەماس هەر وەک ڕۆژالنی یەکەم کە بە دەنگی خەڵک بوون بە خاوەنی دەسەڵات هەروا دەستی دۆستایەتی بەرەو مەحموود عەباس و ڕێبەرانی دیکەی ڕێکخراوی ڕزگاریدەری فەلەستین لقی ئەلفەتح درێژ دەکەنەوە تا ب ە خۆش کردنی ڕێگای ئاشتی نیشتمانی و لە سای یەکگرتووی ی نیشتمانی کوتایی بدەن بە ڕەنج و مەینەتی گەلەکەیان دوای حەوت دەیە داگیر کردنی فەلەستین . (ÎSLÂMİ DAVET KURDÎ)

Exit mobile version