FilistînNûçeRojhilatanavin

گواستنەوەی سێزدە یەخسیری فەلەستینی مانگرتوو بۆ بەندیخانەکانی دیکە

ڕژێمی زایۆنیستی سێزدە یەخسیری فەلەستینی مانگرتوو لە خۆراکی لە بەندیخانەی بەتاح تەکفا گواستەوە بۆ بەندیخانەکانی نەقەب و هداریم .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەلەستینی مەعا  ، عیسا  قراقع  سەرۆکی شاندی  کاروباری ڕاگەیشتن بە یەخسیران و ئاوارەکانی فەلەستینی بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵەف ئامانجی گواستنەوەی یەخسیرەکان بۆ بەندیخانەکانی دیکەی  پووچەڵ کردنی ئەم مانگرتنە  و جیاکردنەوەی یەخسیرەکان ڕاگەیاند  .

ئەمڕۆ چوارشەممە بیست و چوارەمین ڕۆژی  مانگرتنی  یەخسیرانی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە  کە بە دروشمی ئازادی و کەرامەت لە حەڤدەی ئاڤریلی ڕابردووەوە تائێستا بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر  ڕەوشی ناشیاوی بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی درێژەی هەیە

Başa dön tuşu