ڕژێمی زایۆنیستی سێزدە یەخسیری فەلەستینی مانگرتوو لە خۆراکی لە بەندیخانەی بەتاح تەکفا گواستەوە بۆ بەندیخانەکانی نەقەب و هداریم .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەلەستینی مەعا ، عیسا قراقع سەرۆکی شاندی کاروباری ڕاگەیشتن بە یەخسیران و ئاوارەکانی فەلەستینی بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵەف ئامانجی گواستنەوەی یەخسیرەکان بۆ بەندیخانەکانی دیکەی پووچەڵ کردنی ئەم مانگرتنە و جیاکردنەوەی یەخسیرەکان ڕاگەیاند .
ئەمڕۆ چوارشەممە بیست و چوارەمین ڕۆژی مانگرتنی یەخسیرانی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە کە بە دروشمی ئازادی و کەرامەت لە حەڤدەی ئاڤریلی ڕابردووەوە تائێستا بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ڕەوشی ناشیاوی بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی درێژەی هەیە