EwropaIraqNûçeRojhilatanavin

یەکێتی ئەوروپا بەنیازی ناردنەوەی پەنابەرانی ئێراقە

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیەکەدا خەریکی گفتوگۆن لەبارەی چۆنیەتی ناردنەوەی پەنابەرانی ئێراق بۆ وڵاتی خۆیان.

باتریک سیمۆنێت سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە ئێراق دووپاتی کردەوە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوەیەکیان لە پێناو گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی ناردنەوەی پەنابەرانی عێراق لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ ناوچەکانی خۆیان ئەنجام داوە.

سیمۆنێت لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا گوتی گەڕاندنەوەی پەنابەرەکان لە ڕێگەی هاندانەوە دەبێ تا خۆویستانە بەرەو عێراق بگەڕێنەوە، هەوڵیش دەدەن لە بە زۆر ناردنەوە دووربکەونەوە، لەمبارەیەشەوە لەگەڵ حکومەتی ئێراق ڕێک دەکەون.

لە دوای هاتنی  تاقمی تروریستی تکفیری داعش بۆ عێراق لە ناوەڕاستی ساڵی 2014، گەورەترین شەپۆڵی پەنابەرانی عێراق ڕووی لە وڵاتانی ئەورووپا کرد، ئامارە رەسمیەکان ئاماژە بەوە دەدەن ژمارەی ئاوارە و پەنابەرانی عێراق بە هۆی هاتنی داعشەوە چوار ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، کە ڕێژەیەک لەم ژمارەیە ڕوویان لە ئەوروپا کردووە.

یەکێتی ئەورووپا لای خۆیەوە لە پێناو چاکردنی دۆخی عێراق و کەمکردنەوەی شەپۆڵی پەنابەران، ساڵی رابردوو بڕی 160 ملیۆنی پێشکەشی حکومەتی بەغدا کرد، هەروەها ساڵی2015ش بڕی 105 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کرد

Başa dön tuşu