دەستپێکرانی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مەڵبەندی “حەزر”ی باشووری ڕۆژئاوای “مووسڵ”ی ئێراق
حەشدی شەعبی ئێراق ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی ناوچەی حەزر”ی باشووری ڕۆژئاوای مووسڵ”ی ئێراقیان بەناوی ئۆپەراسیۆنی محەممەد ڕەسولەڵڵا لە پێنج هێڵەوە دەست پێ کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادینی لوبنان ، حەشدی شەعبی ئێراق ڕۆژی سێ شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند بە دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ناوچەی حەزر، تیپی بیست و شەشەمی ئەم هێزە توانی گوندی خەنیفس لە باکووری ناوچەی حەزر لە دەستی داعش ئازاد بکات .
لە بەیاننامەی حەشدی شەعبی هاتووە پەلامار بۆسەر گوندی عەلوانی لە باکووری حەزر یش دەستپێکراوە و بە پێشکەوتنی هێزی حەشدی شەعبی بەرەو شاری حەزر تیرۆؤیستانی داعش بەرەو ناوەڕاستی شاڕ هەڵدێن.
لە دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی ئازاد کرانی شاڕی حەزر و ناوچەکانی دەورووبەری لە باشووری ڕۆۆزاوای مووسڵ لە لایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی ، گوندەکانی عین سەدید و جاف خیل لەباشووری ئەم شارەش لە دەستی داعش ئازاد کراوە.
هەرلەم حاڵەدا فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی سوپای ئێراق باسی ئازاد کرانی سەتی حەفتای ناوچەکانی بەشی ڕۆژاوایی مووسڵ لە دەستی تاقمی تیرۆریستی داعشی کرد