سی تیرۆریستی داعشی لە ڕۆژاوای ئێراق کوژران
سەرچاوە سەربازییەکانی ئێراق هەواڵی کوژرانی سی تیرۆریست لە ناوەندی سەرکردایەتی داعش هەڵکوتوو لەنێوان پارێزگای سەلاحەدین و ئەنباریان ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، سەرچاوەیەکی سەربازی سەربە سوپای ئێراق ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: سوپای ئێراق و عەشیرەتەکان بەپاڵپشتی هێزی ئاسمانی، هەڵمەتی سەربازی خۆیان لەناوچەی مالحە لەباکوری پارێزگای ئەنبار ئەنجام دا کە تێیدا، سی تیرۆریست لە بنکەی سەرکردایەتی داعش بەدەست هێزە ئێراقیەکان کوژران و هێزەکانی سوپا توانیان زاڵ بن بەسەر ناوەندی سەرکردایەتی داعش.
لەهەمان کاتدا، بەرپرسێکی خۆجێی پارێزگای دیالەی ئێراقیش باسی کوژرانی ئەندامێکی گرینگی گرووپی”داعش الحویجە” و دوو کەس لە هاوڕێکانیان لەنێوان دیالەو سەلاحەدینی کردو وتی: ئەو کەسانە لەئاوایی بوبەک لەسنوری دیالەو سەلاحەدین لەبەر ناکۆکیە ناوخۆییەکانی گرووپە ڕەشەکوژەکە، کوژران.
عودەی خدران فەرماندەری پۆلیسی شاری خالس لەباکوری باقوبەش وتی: شەڕ وپێکدادان لەنێوان دوو گرووپی تیرۆریست بۆ چەندین کاژێر لە ئاوایی بووبەکر لەنێوان دیالەو سەلاحەدین بەردەوام بوو و داعش لەڕۆژاوای ئێراق کرایە دوو بەشی داعش ئەلحەویجەو داعش ئەلمەتیبیحە