ÎranNûçeRojhilatanavin

هۆی تەقینەوەی کانگەی ئازاد شار ،گۆڕینی پیل لە نێوخۆی تونێڵ

وەزیری هەرە وەزی ئێران هۆی تەقینەوە لە کانگەی ” زستان یورتی ئازاد شار ” لە پارێزگای گولستانی بە گۆڕینی پیل ڕاکێشەری واگونەکان لە ناوخۆی تونێڵ ڕاگەیاند .

بە  گوێرەی   ڕاپۆڕتی  ئیرنا   عەلی  ڕەبیعی  ڕۆژی  پێنجشەمە  وتی :  : پیلی  ڕاکێشەری  واگونەکە  لە قووڵایی  700  مەتری  تونێڵی  کانگا کە  بەتاڵ  دەبێتەوە  کە بە داخەوە  لە باتی  ئەوەی  کە  بیگوازنەوە  بۆ دەرەوەی  تونێڵەکە  و  بیگۆڕن     پیلەکەیان  بردووەتە ناو  تونێڵە کە و   بزیسکەکەی  بووەتە  هۆی  تەقینەوە .  وەزیری  هەرە وەزی   وتیشی   : سەرەڕای  ئەوەش     لێژنەی  پەیجۆری   هۆی   ڕووداوەکە ، خەریکی  لێکۆڵینەوە ی  ورد  سەبارەت بە  ڕووداوەکەن . بە هۆی  تەقینەوە کانگەی بەردە خەڵوزی  زستانی یورتی  ئازاد شار   لە پارێزگای  گوڵستان   کە ڕۆژی چوارشەمە ڕووی   دا   تا  ئێستا  22  کارێکاری  کانگا لەو  ڕووداوە دا   کوژراون  و  زیاتر  لە 70  کەسی  دیکەش  بریندار بوونە  دەوترێت   نزیکەی   35  کرێکار دیگەش  گیریان  کردووە . ئوپراسیونی    یارمەتی گەیاندن و ڕزگار کردنی   کرێکارانی  کانگەکە  درێژەی  هەیە . کانگای  بەردە خەڵوزی ئازاد شار  لە نەوەد  کیلومەتری   ڕۆژهەڵاتی  گورگان  لە ناوەندی  پارێزگای  گوڵستان  دایە

Başa dön tuşu