BehreynNûçeRojhilatanavin

بانگەوازی زانایانی دینیی بەحرەین بۆ بەشداربوون لە خۆپێشاندانەکانی داکۆکی لە شێخ عیسا قاسم

زانایانی دینی بەحرەینی خەڵکی ئەو وڵاتەیان بانگەواز کرد بۆ بەڕێوە بردنی خۆپێشاندانە دژە حکومەتییەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دادگەییکرانی شێخ عیسا قاسم، زانای باڵای دینی بەحرەینی لە حەوتی مای ئەمساڵ.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی فارس، زانایانی بەحرەینی سەرلەئێوارەی ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی ئەو وڵاتە کرد، بۆ داکۆکی لە شێخ عیسا قاسم و بەرگری لە ناوبراو بێنە سەرشەقام.

رژیمی بەحرەین کە بڕیاربوو رۆژی١٤ی مارسی٢٠١٧ بڕیاری شێخ عیسا قاسم بەتۆمەتی پڕووپووچی شۆردنەوەی پارە دەربکات، جارێکی دیکە لەژێر گوشاری بیروڕای گشتی ئەو وڵاتە ناچار بەکشانەوە بوو و دادگەییکرانی ناوبراوی بۆ حەوتی مای ئەمساڵ دواخست.

رژیمی ئالی خەلیفە پێشتر مافی هاووڵاتیبوونی شێخ عیسا قاسمی هەڵوەشاندەوە.

بەقسەی بڕێک سەرچاوەی بەحرەینی، هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوە لەڕۆژی دادگەییکرانی زانای باڵای بەحرەینی، ڕژیمی ئالی سەعود دوێنێ هەینی ژمارێک سەربازی زیاتری بۆ پێش گرتن بە خۆپێشاندانە جەماوەرییەکان لە بەحرەین بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو دادگەییکرانە، هێناوەتە ئەو وڵاتە.

هێزەکانی سوپای عەرەبستان لەچوارچێوەی هێزی “قەڵغانی جزیرە” لە ساڵی٢٠١١دا بۆ یارمەتیدانی ئالی خەلیفە بەمەبەستی سەرکوت کردنی ناڕەزایەتییەکان و ڕاپەڕینی جەماوەری ، چوونە بەحرەین

Başa dön tuşu