ÎranNûçeRojhilatanavin
بوومەلەرزەی پێنج ڕیشتەری لە باکووری ئەردەبیل
بوومەلەرزەیەکی بەهێزی پێنج ڕیشتەری لە ناخی زەوینەوە لە دەورووبەری بیلە سواری پارێزگەی ئەردەبیل لە باکووری ڕۆژاوای ئێران ڕووی دا .
بەپێی ڕاپورتی ئیرنا ، کەناڵی بوومەلەرزە نیگاری سەربە دامەزراوەی ژێئوفیزیکی زانکۆی تاران ڕایگەیاند ئەم بوومەلەرزەیە ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر حەوت و چل و پێنج دەققە و پازدە چرکە بە کاتی خۆجێیی ڕووی دا .
ڕاپۆرتەکان لەبارەی زەرەروزیانی گیانی و ماڵی ئەگەری ئەم بوومەلەرزەیە بڵاو نەبوەتەوە.
بیلە سوار یەکێک لە شارەکانی سنووریی ئێرانە لەباکووری پارێزگەی ئەردەبیل