گیان لە دەست دانی دوو کەس لەبەر بوومەلەرزە لە خوراسانی باکووری
ڕاپۆرتەکانی بەرایی لە بوومەلەرزەی شەوی یەکشەممە لە پارێزگەی خوراسانی باکووری باسی گیان لە دەست دانی لانیکەم دوو کەس و برینداربوونی دەیان کەس لە هاوڵاتیان دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ تەلەفزیۆن، محەممەد حسێن عەلی نیا، جێگری بەشی عومرانیی پارێزگای خوراسانی باکووری بەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی بنکەی هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی پارێزگەکە وتی : بەپێی ڕاپۆرتە بەراییەکان لەبەر بوومەلەرزەی پێنج پۆینت دە ڕیشتەریی شەوی یەکشەممە لە ڕۆژاوای بجنورد دووکەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوونە .
عەلی نیا بە ئاماژە بە خەسارێک کە لە سەدان ماڵی گوندنشیننان لە باکووری ڕۆژاوای بجنورد بەتایبەت بەشی مانە و سەمەلقان کەوتووە وتی : هەموو دەزگاکانی فریاگوزاری و ئاسایشی بە ئامادەیی تۆکمەوتەواو لە ناوچە دا ئامادەن .
دوای ئەم بوومەلەرزەیە تائێستا نۆ بوومەلەرزەی بچووک تریش لەم ناوچەیە ڕووی داوە