مامۆستا مەلا قادر قادری کتێبی “مامۆستا” پێشکەش دەکات بە ئایەتووڵڵا خامەنەیی
پێشنوێژ و خەتیبی نوێژی هەینیی شاری پاوە کتێبی بیرەوەرییەکانی خۆی بە ناوی (بیرەوەریەکانی حاجی مامۆستا مەلا قادر) پێشکەشی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاشنیوەڕۆی رۆژی رابردوو رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ژمارێک لە فەرماندەران، خەباتکاران،هونەرمەندان و لایەنە پێوەندیدارەکان بە بەرنامەی شەوەکانی بیرەوەریی بەرەڤانیی پیرۆز، دیداری کرد.
لە سەرەتای ئەم دیدارەدا جەنابی مامۆستا مەلا قادر قادری پێشنوێژی هەینیی پاوە بە هاوەڵیی ژمارێکی دیکە لە هونەرمەندان بیرەوەرییەکانی خۆیان لە بوێری و حەماسە خولقێنیی خەباتکاران گێڕایەوە.
هەروەها لە پەراوێزی ئەم رێوڕەسمەدا مامۆستا قادری کتێبی “مامۆستا”ی بە رێبەری باڵای شۆرش پێشکەش کرد.
مامۆستا قادر قادری سێ دەیەیە کە پێشنوێژ و خەتیبی نوێژی هەینی شاری پاوەیە و لە کەسایەتییە باڵاکانی ئەهلی سونەی ئێران دێتە ئەژمار