CîhanIraqMafên MirovanNûçeRojhilatanavinSûriye
SORANİ- کوژران و بریندار بوونی بیست و حەوت کەسی سڤیل لە هێرشی هاوپەیمانیی ئەمریکا بۆ سەر ڕەققە
بیست و حەوت کەسی سڤیلی سووری لە ئەنجامی هێرشی هاوپەیمانیی ئەمریکا بۆ سەر شاری ڕەققە کوژران و یان بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ،سەرچاوە سوورییەکان باسی کوژران و بریندار بوونی بیست و حەوت کەسی سڤیلیان کردووە لە هێرشی هاوپەیمانیی ئەمریکا بۆ سەر شاری ڕەققە.
سەرچاوەیەکی پزیشکی لە شاری ڕەققە بە هەواڵدەریی ئاڵمانیای ڕاگەیاند: فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی دژی داعش شەوی یەکشەممە ترۆمبیلێکیان کە خەریکی گواستنەوەی خەڵکی سڤیل لە شاری ڕەققەوە لە نێوان شارۆچکەکانی ڕەتلەو ئەلکەسرە بوو دایە بەر هێرش کە کوژرانی بیست کەس و بریندار بوونی حەوت کەسی دیکەی لێ کەوتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە برینداران بە هۆی بەلەمەوە لە چۆمی فۆراتەوە پەڕێندراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری ڕەققە