SORANİ- هێزی ئینتزامیی ئێران وڵامی تاقمە ترۆریستیەکان ئەداتەوە
فەرماندەری هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە : هێزی ئینتزامیی ئێران وڵامێکی بەبڕشتانە ئەداتەوە بە کارەکانی تاقمە ترۆریستیەکان لەسەر سنووررەکان .
سەرداری سەرتیپ قاسم رەزایی رۆژی یەکشەممە لە کاردانەوە بە پەلاماری تاقمی ترۆریستیی پژاک و شەهیدکرانی دوو سنوروانی ئێرانی لە شاری ورمێ ، وتیشی : پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوا لە گەڵ وڵاتانی عێراق ، تورکیا و ئەرمەنستان سنوری هاوبەشی هەیە و بەداخەوە لە ناوچەیەک دا کە هاوسنوری تورکیایە ، چالاکیی تاقمە ترۆریستیەکان بە ناوی جیاجیاوە دەبینرێ .
سەرتیپ قاسم رەزایی بە ئیدانەکردنی ئەم پەلامارە ترۆریستیە جەختی کردەوە : ئێران ، وڵاتی تورکیا بە بەرپرسی ئەم پەلامارە ترۆریستیە دەزانێ و ئەم وڵاتە دەبێ وڵامدەری ئەم چالاکیە ترۆریستیانە بێت .
لە ئەنجامی لێکدانی رۆژی شەممیە سنوروانانی هەنگی سنووریی ئێران لە شاری ورمێ لە گەڵ تاقمی ترۆریستیی پژاک ، دوو کەس لە سنوروانانی ئێرانی شەهید کران .
ئەمریکا ، رژێمی زایونی و بریتانیا هەمیشە تاقمە ترۆریستیەکانی وەک پژاک و مونافقین و دژی شۆڕشیان بەکارهێناوە بۆ بردنەپێشی ئامانجەکانی خۆیان لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا