SORANİ- حەشدی شەعبی لە سنوری سوریا نزیک بۆوە
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق رۆژی یەکشەممە باسی دەرەپەڕاندنی تاقمی ترۆریستیی داعش لە چەندین گوندی رۆژاوای شاری موسڵی کرد و رایگەیاند : هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنوورەکانی سوریا نزیک بوونەتەوە .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، حەشدی شەعبی رۆژی یەکشەەمە هەروەها گوندی کوجوی رزگار کرد ئەو شوێنەی کە رێکخراوی ترۆرستیی داعش بە سەدان ژنی ئێزدی لەوێ رفاندبوو .
ئەبوو مەهدی مەهەندس جێگری فەرماندەریی حەشدی شەعبی دوای رزگارکرانی ئەم گوندە رایگەیاند : گوندی کوجو و گوندەکانی دیکەی ناوچەی شەنگاڵ دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئێزدیەکانی عێراق .
هەڵمەتی رزگارکردنی موسڵ ناوەندی پارێزگەی نەینەوا لە چنگ ترۆریستانی داعش لە 17 ی ئوکتوبری 2016 وە بە بەشدداری دەیان هەزار کەس لە هێزەکانی ئەرتەش ، حەشدی شەعبی و هێزەکانی پێشمەرگە دەست پێ بوو و هێزە عیراقیەکان دوای نزیکەی 100 رۆژ رۆژهەڵاتی موسڵیان رزگار کرد .
هێزە عیراقیەکان هەڵمەتی رزگارکردنی رۆژواوای موسڵیان 19 ی شوباتی 2017 دەست پێکرد کە تا ئێستا بەردەوامە .
بە وتەی کاربەدەستانی عێراقی ، هۆکاری سست بوونی پێشکەوتنی هەڵمەتی رزگار کردنی رۆژاوای موسڵ ، دەگەڕێتەوە بقۆ پاراستنی گیانی کەسانی مەدەنی و رێگرتن لە زیان گەیشتن بە ناوچە ئاوەدانەکان و دامەزراوە ژیرخانیەکانی ئەم شارە