FilistînNûçeRojhilatanavin

SORANİ- ڕێکخراوی نەتەوەکان: ئیسراییل ئێستایش هەر بەردەوامە لەسەر کۆچ پێ کردنی فەلەستینییەکان

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئیسراییل ئێستایش هەر درێژە دەدات بە پرۆسەی کۆچ پێ کردنی بە زۆرەملیی فەلەستینییەکان و ناچار کردنیان بە بەجێهێشتنی فەلەستینی داگیرکراو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ “دەیڤید کاردێن” بەرپرسی نووسینگەی هەواهەنگیی مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەلەستینی داگیرکراو شەوی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا پێی داگرت ؛ ٩ هەزار بنەماڵەی فەلەستینی (نزیکەی ٤٧ هەزار فەلەستینی) لە ئاگوستی ٢٠١٤ هەتا کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ بە زۆرەملی لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە ناچار بە کۆچ لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بوونە.

کاردێن وتیشی؛ کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئەردەن ساڵی ٢٠١٦ زیاترین کۆچی خەڵکی بە خۆیەوە بینیوە کە بە زۆرەملی کۆچیان پێ کراوە؛ تا ڕادەیەک کە لەم ناوچەیەدا نزیکەی هەزار و ٦٠١ کەس لەوان ٧٥٩ منداڵ ناچار کراوان ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بێڵن.

ناوبراو وتیشی: هەزاران فەلەستینی لە ناوچەی ناسراو بە “جیم” لە بەیتوولموقەدەسیش لە سەروبەندی کۆچ پێ کرانی بە زۆرەملی دان کە ئەوەش سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو زەخت و گوشارەی ڕژێمی زایۆنی دەیخاتە سەر خەڵکی ئەم ناوچەیە.

ڕژێمی زایۆنی بە مەبەستی بە جولەکە کردن و گۆڕینی داڕشتی حەشیمەتیی ناوچە فەلەستینییەکان بە سوودی زایۆنییەکان بەردەوام ماڵی فەلەستینییەکان خاپوور دەکات  و ئەو خەلکە بە زۆرەملی ناچار بە کۆچ کردن دەکات.

“دەیڤید کاردێن” هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە بوارگەی سەرسنووریی ڕەفەح ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٥ بە ڕیز تەنیا ٤٤ و ٣٢ ڕۆژ کراوە بووە، پێی داگرت؛ باروودۆخی کەرتی غەززە لەبەر ئەوەی کە کاربەدەستانی میسری ڕێگا بە کرانەوەی ئەم بوارگەیە نادەن ، نالەبارتر بووە

Başa dön tuşu