SORANİ- پێداگریی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دمشق و سەرۆک وەزیرانی سوریا لەسەر پەرەپێدانی پێوەندی دوو قۆڵی
باڵوێزی کوماری ئیسلامی ئێران لە سوریا و سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە چاوپێکەوتنی یەکتردا جەختیان کردەوە لەسەر پێوەندیی دوو قۆڵی بە تایبەت لە بواری ئابووری و سیاسی نێوانیان .
بە پێی راپۆرتی ئێرنا ، جەواد تورک ئابادی باڵوێزی ئێران لە دمشق رۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنی عیماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی سوریا حەختی کردەوە لەسەر ئامادەیی ئێران لە بواری پەرەپێدانی پێوەندیی ئابووری لە گەڵ سوریا و بەشداریی لە پرۆژە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە بە مەبەستی بنیاتانەوەی ژێرخانەکانی و هیوای خواست ، بە بەڕێوەچوونی پێشانگەی نێودەوڵەتیی دمشق ، بواری ئامادەبوون و چالاکیی کۆمپیانیا ئێرانیەکان لە سوریا زیاتر لە جاران لە سوریا بڕەخسێ .
تورک ئابادی بە ئاماژە بە پێوەندیی مێژویی و ستراتژیکی دوو وڵاتی ئێران و سوریا ، ئەم پێوەندیانەی وەک نمونەی هەرە باشی پێوەندی لە ئاستی وڵاتانی ناوچەکە زانی .
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لە دمشق وێڕای پیرۆزبایی کردنی سەرکەوتنەکانی ئەم دوایینەی سوریا لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم ، جەختی کردەوە لەسەر داکۆکی هەمە لایەنەی ئێران لە سوریا لە بواری جیاجیادا .
عیماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی سوریاش لەم دیدارەدا بە پێداگری لەسەر گرنگایەتی گەشەی هاریکاریی ئابووری نێوان ئێران و سوریا ، گوتی : سەرمایە نانەوەی هاوبەش و بەشداریی کارای کەرتی تایبەتی دوو وڵات پێویستە .
سەرۆک وەزیرانی سوریا رێزی گرت لە هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ داکۆکی لە حکومەت و گەلی سوریا لە بەرامبەر ترۆریستاندا