NûçeRojhilatanavinSûriye

SORANİ- کوژرانی ژومارێک سەرکردەی داعش لە پارێزگەی دەرعای سوریا

لانیکەم دە فەرماندە و سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگەی دەرعا لە باشووری ڕۆژاوای سوریا لە بەر پەلاماری سوپای سوریا کوژراون .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج  شەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنی ڕوسیا ئەلیەوم  هاوکات سوپای سوریا  هەندێ ناوچەی ستراتژیکیان لە دەورووبەری  بەشی ڕۆژهەڵاتی حومس لە ڕۆژاوای روسیایان لە دەستی تیرۆریستان  ئازاد کرد .

لەلایەکی دیکەوە هێزی سوری  ماوەیەک لەمەوبەر تونێلێکیان لە دەورووبەری ناوچەی عەین ترما لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشقی پێتەختی سوریا دۆزییەوە  .

تیرۆریستەکان لەم تونەیلانە  بۆ گواستنەوەی چەکەمەنی و کەرەستەی سەربازی کەڵک وەردەگرن.

هەواڵەکان هەروەها دەڵێن  پاپۆڕی  سوپای سوریا بنکەی تاقمی تیرۆریستییان لە دەورووبەری دەیرۆزوور خستە بەر پەلامار .

سوپای سوریا هەروەها  پەلاماری تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە لە شاری بەعەش لە پارێزگەی قونەیتەرەیان  پووچەڵ کردەوە.

هاوکات هێزی چەکداری سوریا توانیان لە ئۆپراسیۆنێک دا  سێ شارۆچکەی  رەسم عەسکەر ، شەریمە و جەدیدە لە دەورووبەری بە شی باشووری حەڵەب لە تاقمی تیرۆریستیی داعش وەرگرن.

لەم ئۆپراسیۆنە ژومارێکی زۆر لە ئەندامانی داعش کوژراون و بریندار بوونە

Başa dön tuşu