SORANİ- بروجردی: ئازادکرانی مووسڵ ، شکستی پیلانەکانی ئەمریکا بۆ دابەشکردنی ئێراقە
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : ئازادی مووسڵ ، شکستی پیلانەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان بۆ پارچەپارچە کردنی ئێراقە.
تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی ئێراق ڕۆژی پێنج شەممە باسی کۆتایی هاتنی داعشی کرد لە مووسڵی ناوەندی پارێزگەی نەینەوا لە باکووری ئێراق .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، عەلائەدین برووجێردی شەوی هەینی بەڕگەیاندنی ئەمەی یەکێک لە میحوەرەکانی سەرەکی سیاسەتی ئەمریکا لە ناوچە دانی یارمەتی بە ڕژێمی زایۆنیستییە وتیشی : ئێستا ئەمریکییەکان نیگەرانی سەرکەوتنەکانی بەرەی خۆڕاگری لە ئێراق و سوریا و شکستی پەیتاپەیتای داعشن .
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتشیی : ئەمریکا بۆ پێشگرتن بە شکستی داعش لە هەموو تواناییەکانی خۆی کەڵکی وەرگرتووە بەڵام بەرەی خۆڕاگری، ئەمریکییەکان لە ئێراق و سوریا شکست دا .
برووجێردی هەروەها بە ئاماژەدان بەمەی کە واشینگتۆن خوازیاری سوریایەکی ئارام و بەهێز نییە ، وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕوسیا پێشیان بە بەئەنجام گەیشتنی پلانی ئەمریکا لە سوریا گرت