IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- ڕێزگرتنی عەبادی لە ڕۆڵی کاریگەری ئایەتۆڵا سیاستانی لە رزگارکرانی مووسڵ

” حەیدەر عەبادی” سەرۆک وەزیرانی ئێراق، لە ڕۆڵی گرنگی ئایەتۆڵا سیستانی ، مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئەو وڵاتە لە ڕەوتی ئۆپەراسیۆنی ئازاد کردنیی مووسڵ لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعش ستایشی کرد .

 نووسینگەی پێوەندییە گشتییەکانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق  لەبەیاننامەیەک  دا ڕایگەیاند  حەیدەر عەبادی ئێواڕەی هەینی  وێڕای ڕێزگرتن لە ڕۆڵی گرنگ و شۆێندانەری  ئایەتۆڵا سیستانی لەمەڕ جێبەجێبوونیی ئۆپەراسیۆنی ئازادی شاری مووسڵ، جەختیکرد: بانگێشتنی ئایەتۆڵا سیستانی لە خەڵکی ئێراق بۆ هەڵگرتنی چەک بەرامبەر ترۆریستانی تەکفیری، وڵاتیان لە چنگ ئەوان ڕزگار کردووە.

بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە حەیدەر عەبادی بەڕاشکاوی وتی: هەڵوێستە مێژووییەکانی مەرجەعییەتی ڕێزدارو مەزن لە مەڕ بەرەڤانی لە وڵات و گەلی ئێراق و ئەوەی کە بە فەتوای خۆیان بەرەڤانی لە سەرزەمین و بەها پیرۆزەکانیی وڵات یان بە واجیبی کەفایی ڕاگەیاندووە بۆ شارومەندانی ئێراقی ، ئەو وڵاتەی لە چنگ ترۆریستانی داعش ڕزگار کرد.

دوای داگیر کرانی شاری مووسڵ لە ١٠ ی ژوئەنی ٢٠١٤ لەلایەن داعش وهەوڵی ئەو گرووپە ڕەشەکوژە بۆ داگیرکرانیی ناوچەکانی دیکەی ئێراق، ئایەتۆڵا سیستانی  بە دەرکردنی فەتوایەک شەڕ دژی ترۆریستانی بە واجیبی کەفایی زانی و لەهەموو سارومەندنای ئێراقی داوایکرد چەک هەڵبگرن و دژی ترۆریستان شەڕ بکەن .

Başa dön tuşu