ErebîstanMafên MirovanNûçeRojhilatanavinYemen

SORANİ- کوژران و بریندار بوونی هەزار شارۆمەندی یەمەنی بە هۆی تەقینەوەی مین

زیاتر لە هەزار کەسی سیڤیلی یەمەنی لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە هۆی تەقینەوەی مین لەو وڵاتە کوژران و بریندار بوونە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  هەواڵدەری   ڕادیو تەلەفیزیونی  ئێران  خەڵکی  مەدەنی  لە یەمەن  نرخێکی زۆر قورس لە تێکهەڵچوونەکاندا  ئەدەن  بە جورێ کە  بە پێی    بەراوەردی  ڕێکخراوی نەتەوەکان  زیاتر لە دوو ساڵ  شەڕ و تێکهڵچوون لە یەمەن  لانیکەم 16 هەزار کوژراوی لێکەوتەوە   لانیکەم   دە هەزار  کەس لە گیانبەختکاران کەسانی مەدەنین . بە پێی  ئەو ڕاپۆڕتگەلە  لەو ماوەیەدا ز یاتر لە هەزار شارومەندی  یەمەنی  بە هۆی تەقینەوەی  مین  و چەکەمەنی  بە جێ ماو  لە تێکهەڵچوونەکان  گیانی  خۆِانیان لە دەس داوە .   ئەوە لە حاڵێکدایە  کە تا ئێستا  سێ ملوێن  کەس لە خەڵکی  ئەو وڵاتەش  ناچار بوونە  بۆ ڕزگاری  خویان  لە ناوچە  شەڕ تێکەوتووەکان   هەڵبێن . بەراوەردەکان    نیشان ئەدات  کە لانیکەم  18 ملوێن  یەمەنی  لە هەمبەر   دوو  لەسێ  حەشیمەتی ئەو   وڵاتە  ئێستاکە   پێویستیان  بە یارمەتی مڕۆڤ دۆستانە هەیە و زۆرێک لە یەمەینەکان  لە سەرووبەندی  قات و قڕی دان . هەروەها لانیکەم  نیو ملوێن کەس لە خەڵکی  ئەو وڵاتە بە هۆی  ڕووخاندنی  ژێرخانەییەکان لە سێ مانگی  ڕابردوو  تووشی  نەخوشی کولێرا (وەبا :چاوقووڵکە ) بوونە  کە لەو ناوەدا  نزیک بە  دوو هەزار  کەس گیانی  خویاناین لە دەس داوە .  عەرەبستان لە مارسی  2015 وە تا ئێستا  پەلامارەکانی خوی بۆ سەر یەمەن  بۆ گەڕاندنەوەی  عەبر ڕەبە مەنسور هادی  بۆ سەر دەسەڵات دەسپێ کردووە  ئەو دەسدرێژکاریە  سەربازیە جگە لە وێرانی و کاولکاری ژێرخانەییەکانی یەمەن  بووە تە هۆِ کوژران  و بریندار بوونی  هەزاران یەمەنی

Back to top button