IraqNûçeRojhilatanavin

کاردانەوەی توندی کۆڕە جەماوەری و سیاسییەکانی ئێراق بە قسەکانی ئەردوغان دژ بە حەشدی شەعبی

قسە پڕ سووکێتییەکانی “ڕەجەب تەیب ئەردوغان”ی سەرۆک کۆماری تورکیا دژ بە هێزەکانی حەشدی شەعبی بووە هۆی تووڕەیی و کاردانەوەی توندی کۆڕە سیاسی و جەماوەرییەکانی ئێراق ، تا ئەو جێگای کە ڕایانگەیاند ؛ بێتوو ئەو سووکێتی کردنە و لێدوانی پڕسوکێتی دژ بە کەسایەتی و گرووپە نەتەوەییەکانی ئێراق بەردەوام بێ، دەبێ پێداچەوە بکرێ بە سەر پێوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیادا.

ئەم گرووپانە ڕایانگەیاند؛ بێتوو تورکیا درێژە بدات بە هەوڵەکانی لە پێناو ئاژاوەنانەوەی تایفی و ئایینی، دەبێ پێداچەوە بکرێ بە سەر پێوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئانکارا.
هەر لەم پێوەندییەدا هاوپەیمانی نیشتمانیی ئێراق قسە و لێدوانەکانی ئەردوغان دژ بە هێزەکانی حەشدی شەعبی سەبارەت بەوەی کە ئەوانی بە تیرۆریست ناو بردووە، بە خۆوەردانی بە ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆیی ئێراق زانی.
ئەم هاوپەیمانییە بە شەرمەزار کردنی توندی ئەم قسانە، حەشدی شەعبی بە گرووپێکی سەرچاوەگرتوو لە داخوازی شەرعی و یاسایی و نیشتمانی لە پێناو بەرگری لە وڵات و گەل لەهەمبەر توندڕەوی و تیرۆر و تایفەگەریی زانی و پێی داگرت؛ هێزەکانی حەشدی شەعبی بە هەموو دام و دەزگە و ئەندامانییەوە، سەربەرزی و سەربەستی گەلی ئێراقە و سەمبولی خۆڕاگری دیتە ئەژمار و ئازایەتی و جوامێری خۆی لە شەڕ و بێ وچانەکانی دژ بە گرووپەکانی سەر بە داعش سەلماندووە.
ئەم هاوپەیمانییە دەوڵەتی ئێراقی بانگ کرد بۆ ئەوەی تەگبیری پێویست لە پێناو پارێزرانی سەر بەخۆیی وڵات و ڕێزدانران بۆ مافی سەروەریی ئەم وڵاتە و هەروەها پێشگری بە خۆوەردانی بیانییەکان لە پرسە ناوخۆییەکانی و بەرگری لە کەرامەتی نیشتیمانی و هێزە بوێرەکانی.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش هێزەکانی حەشدی شەعبی بە مەسەلەیکی ناوخۆیی ئێراق هێنایە ئەژمار کە خۆوەردان لەو کارەی بە ڕەوا نەزانی و پێی داگرت کە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕێکخراوێکی نیشتمانی ئێراقییە کە بە پێی فەتوای مەرجەعییەتی ئایەتوولڵا سیستانی بنچینەی دانرا و شان بە شانی هێزە ئێراقییەکان هەوڵی داوە بۆ ڕزگار کردنی خاکی ئێراق و دەورێکی بەرچاوی گێڕاوە لەو سەرکەوتنانەی دژ بە گرووپی تیرۆریستی داعش هاتنە ئاراوە.
نووسینگەی حەیدەر عەبادی هەروەها پێداگری کردووە ئێراق خاوەنی حکومەتێکی سەربەخۆیە و یاسا حەشدی شەعبی کرد بە گرووپێکی بەسراوە بە دەوڵەتی ئێراق و لە ژێر فەرمان و دەسەڵاتی دەوڵەت و ئەم هێزانە سەر بە ئێراق و گەلەکەین نە هیچ وڵاتێکی دیکە و تەنیا لە فەرماندەرێتیی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە فەرمان وەردەگرن.
لەم نێوانەدا وەزارەتی دەرەوەی ئێراق بە بانگ کردنی باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، ناڕەزایەتی توندی خۆی بەرامبەر بە قسە و لێدوانەکانی ئەردوغان دەربڕی و ڕایگەیاند  ئێراق نەیاری ئەو چەشنە هەلس و کەوت و لێدوانانەیە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە پێوەندییەکانی ئێراق و تورکیا لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردودا کێشە و ناکۆکیی و بگرە و بەردەی زۆری بە خۆیەوە بینیوە و ئەم ڕەوتە لەو کاتەوە دەست پێبوو کە ئانکارا پەنای دا بە تارق هاشمی جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی ئێراق، ئەویش لە کاتێکدایە کە هاشمی لە لایەن دەزگەی دادی ئێراقەوە لەبەر داکۆکی کردنی لە گرووپە تیرۆریستییە چەکدارەکان بە تاوانبار ڕاگەیەندرابوو.
هەروەها تورکیا دەستی کردە هەڵوێست نواندنی بەرامبەر بە مەسەلەی سوننەکانی ئێراق و بەرگری کردن لەوان و پاشان هێزەکانی خۆی بەڕێ کرد بۆ خاکی ئێراق و لە شاری بەعشیقەدا لە پارێزگەی نەینەوا بنکەی تایبەت بۆ هێزەکانی خۆی لە خاکی ئێراق ڕۆنا و وێرای داخوازە پەیتاپەیتاکانی ئێراق، خۆی بواردووە لە بردنە دەری هێزەکانی لە خاکی ئەم وڵاتە.
خاکی سەرنج ڕاکێش ئەوەیە کە قسەکانی ئەمدواییەی ئەردوغان دژ بە هێزەکانی حەشدی شەعبی یەکەم جار نییە کە لە لایەن کاربەدەستێکی باڵای تورکیاوە دێتە ئاراوە، چوونکە سێ ساڵ لەمەوبەری یانی هەر لەو کاتەیدا کە بنچینەی هێزەکانی حەشدی شەعبی ، ئەم گرووپە کەوتە بەر شاڵاوی سووکێتی و بێڕێزی کردنی سیاسەتوانان و بەرپرسانی باڵای تورکیا، جگە لەوەش کە مێدیاکانی تورکیا بەردەوام چڕیان کردبوویە سەر ئەو بێ ڕێزی کردنە لە چەشنی هەڵسو  کەوتی پڕسوکێتیی سیاسەتوانان و بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەیان

Başa dön tuşu