NûçeRojhilatanavinSûriye

SORANİ- بەشار جەعفەری : ئەمڕۆ لێکدانەوەی دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسمان دەسپێکردووە

سەرۆکی شاندی سووری لە وتووێژەکانی ژنێف ڕایگەیاند کە لە جڤێنی ئەمڕۆ مەسەلەی بەرنگاربوونەوەی ترۆریسممان لەگەل نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سووریا لێکداوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، دوهەمین جڤێنی شاندی سووری بە سەرۆکایەتی بەشار جەعفەری لەگەڵ ستیفان دێمیستورا نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری سووریا لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان ولەچوارچیوەی حەوتەمین خۆلی وتووێژەکانی  نێو ماڵی سوریا  کۆتایی پێهات.

جەعفەری دوای کۆتایی ئەم جڤێنە ودوابەدوای کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی وتی: ئەمڕۆ لێکدانەوەی جیدی سەوەتەی بەرەنگاربووەنوەی ترۆریسمان دەسپێکرد وئەم مەسەلە دەبێ سەرەتی هەموو بێت.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە وتی: لێکدانەوەی مەسەلەی ترۆریسم لەگەڵ نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان کارێکی گرینگە بۆ تۆکمە کردنی دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم کە یەکێ لە سەرەتیەکانی شاندی سووری دێتە ئەژمار. حەوتەمین خۆل لە وتووێژەکانی ئاشتی سووریا لە ژنێڤ بە پێداچوونەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان دوشەممەی ڕابردوو دەسپێکرا.

ستیفان دێمیستورا بێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری سووریا ئەمڕٶ سێ شەممە لە ژنێڤ ڕایگەیاند کە دەیەوێ بەر لەکۆتایی ئەمساڵ چوار خۆلی تر لە وتووێژەکانی سووریا بەڕێوە ببات

Başa dön tuşu