ÎranNûçeRojhilatanavinSûriye

SORANİ- جەختکردنی مۆفتی سوریا لە سەر ڕۆڵی ئەرێنی ئێران لە سەرکەوتنەکانی ئەو وڵاتە

مۆفتی سوریا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: ئێران بۆیە بۆ یارمەتی سوریا هەنگاوی هەڵگرت چۆن گەرەکی بوو یارمەتی حەق بدات .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی ئەلعالەم، ” شیخ ئەحمەد بەدرئەدین حەسوون” مۆفتی سوریا لە ووتاردانی لە مزگەوتی ” ئەلڕۆزە” لە شاری حەڵەب بە جەختکردن لە سەر ڕۆڵی گرنگی  ئێران لە سەرکەوتنەکانیی ئەمدواییە وتیشی : کەسانێکیش هەن کە ئەمڕۆ بە ناوی ئیسلام شەڕ دەکەن بەڵام بەهیچ کلۆجێ شتێک لە ئیسلام نازانن. حەسوون لەبارەی شەڕ لە فەلەستینیش وتی: ئامانج لە شەڕ لە فەلەستین ، نەک شەڕ لە دژی جووەکان بەڵکوو شەڕێکە بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانە. ئەو لەبارەی دووفاقی بوونی ڕەفتاری ڕۆژئاواییەکان بەرامبەر قەیرانی سوریا وتی: ئاگر بر لە سێ ناوچەی سوریا لە سەر داوای ئەوان و دوای ئەوەی کە سوپای سوریا گەییشتە سنوورەکانی ئێراق وئەردەن دادەمەزرێت .  بەدرئەدین حەسوون لەو کەسانەی  کە لە حەڵەب ڕۆیشتوون،داوای کرد بگەڕێننەوە بۆ نیشتمانی خۆیان

Başa dön tuşu