ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- بروجێردی: هەنگاوی هاوبەش( رێککەوتنی ناڤۆکی ) هیچ جۆرە گۆڕانێکی بەسەردا نایەت

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: هەنگاوی هاوبەش هیچ جۆرە گۆڕانێکی بەسەردا نایەت.

عەلائەددینی بروجێردی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی لە کاردانەوە بە وتەکانی نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەبارەت بەمەی کە ئەم وڵاتە خەریکی پیاداچوونەوەیە بە هەنگاوی هاوبەش دا وتی: هەنگاوی هاوبەش ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەییە، پیاداچوونەوە بەم ڕێککەوتنەدا کاری تاکە وڵاتێک نییە و هەنگاوی هاوبەش هیچ جۆرە گۆڕانێکی بەسەردا نایە.

عەلائەددینی بروجێردی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: دەوڵەتی دۆناڵد ترەمپ تازەکارەو نازانێ هەنگاوی هاوبەش ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەیی و چەند وڵاتەیە، واتە کۆماری ئیسلامیی ئێران و شەش وڵاتی دیکەو هەروەها یەکێتیی ئەورووپا هەنگاوی هاوبەشیان واژۆ کردووە.

عەلائەددینی بروجێردی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران پێشی داگرت: بێ گومان هەر هەنگاوێک کە دەوڵەتی ئەمریکا هەڵیبگرێت، ئێران لە ئاراستەی بەرەڤانی کردن لە مافی خەڵکەکەی وەڵامی دەداتەوە

Başa dön tuşu