سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە ئەستەمۆڵ
Serokê Komara Islamî ya Îranê ji bo beşdariya li sêzdehemîn civîna serokên welatên endamê Saziya Hevkariya Islamî nasyar bi OIC`yê gihîşte bajarê Stenbûla Tirkiyê.
Li gorî rapora navenda ragihandinê ya serokomariyê, serokê Komara Islamî ya Îranê, Hesen Rûhanî êvara çarşemiyê gihîşte firokexaneya Stenbûlê û wezîrê aboriyê yê Tikriyê, Mistefa Ilîtas û wezîrê karên derve yê Îranê, Mihemed Cewad Zerîf, pêşwaziya wî kirin.
Serokomarê Îranê ji axêverên roja yekem a civîna serokên welatên endamê saziya Hevkariya Islamî li Stenbûlê ye.
Serokomarê Îranê, Hesen Rûhanî berêvariya çarşemiyê, 13`ê nîsana 2016`an, berî terikandina Têhranê ber bi Stenbûlê va li koma nûçegihanan got: Îran hêvîdar e ku li civîna Stenbûlê ji bo rakirina nakokiyan û xurtkirina yekîtiyê li cîhana islamê bi taybet li şerê dijî têrorîsmê, gotûbêjên kêrhatî pêk werin.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشداری لە سێزدەهەمین دانیشتنی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی- ئو ئای سی – گەیشتە ئەستەمۆڵی تورکیا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی هەواڵدەریی سەرۆک کۆمارەتی ” حەسەن ڕوحانی ” سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنجشەممە گەیشتە فڕگەی ئەستەمۆڵ و موستەفا ئەلیتاس ” وەزیری ئابوریی تورکیاو محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازیان لەناوبراو کرد . سەرۆک کوماری ئیسلامیی ئێران یەکێک لە وتاردەرانی یەکەمین ڕۆژی دانیشتنی سەرکردەکانی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە ئەستەموڵە . حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران دوانیوەڕۆی چوارشەمە بەرلە بەجێ هێشتنی تاران بەرەو ئەستەمۆڵ لە کۆڕی پەیامنێراندا وتی : ئێران هیوادارە کە لە دانیشتنی ئەستەمۆڵ بۆ لەناو بردنی ناکۆکیەکان و هێزمەند کردنی یەکگرتوویی لە جیهانی ئیسلام بە تایبەت لە خەباتی دژی تێرۆریزم باسگەلێکی کاریگەر بێتە ئاراوە . ڕوحانی وتیشی : دانیشتنی سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی لە ئەستەمۆڵ بەسەرنجدانی ئەوەی کە هەمو وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت لە دۆخی هەستیاری ئەمڕۆی جیهانی ئیسلام لە پێی مێزی دانۆستان کۆ دەکاتەوە، گرینگە . سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە تاران هیوادارە لە دانیشتنی ئەستەمۆڵ هەنگاوێکی کاریگەر لە ئاراستەی خەباتی دژی تێرۆریزم هەڵگیردرێت وتی: ئێران لە کردەوەدا داخوازیی یارمەتی هەر دەوڵەت و نەتەوەیەکی کە خەریکی خەباتی دژی تێرۆریزم بووە بە ئەرێنی وڵام داوەتەوە . (BANGÊ ÎSLÂMİ)