ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- وەزارەتی ناوخۆ: هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان پووچەڵ‌کرایەوە

جێگری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری ئاسایشی و ئینتزامیی ئاماژەی بە هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان کرد و سەبارەت بە دابین کردنی باری ئەمنیی هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییە وتی: بە ئاوردانەوە لە ئاگاداریی هەواڵگرانە و هەروەها توندترکردنی کۆنتڕۆڵەکان توانیمان ئەو هەڕەشانە پووچەڵ کەینەوە.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس لە بنکەی هەواڵی پۆلیس، حوسێن زولفەقاری وتیشی: لە پەنای بەشداریی خەڵکی، تەندروستی و ڕەخسانی کەشی ڕکابەرانە، دابین کردنی باری ئەمنی پرسی گرینگی هەڵبژاردنەکان بوو کە خرایە رۆژەڤی ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەوە.

هەروەها نووسینگەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە ئاستی ستراتژیکدا، پرسی هەڵبژاردنی لە ٨ مانگی ڕابردووەوە لە ژێر چاوەدێری دایە.

زولفەقاری هەروەها ڕوانییە هەوڵی کارا و بەرچاوی هێزەکانی ئینتزامی لە رۆژانی هەڵبژاردن و ڕایگەیاند: ئامادەبوونی پۆلیس لە ئاستی شاردا بووە هۆی هەست بە ئاسایش و ئاسوودەیی کردنی ئەندامانی ستادەکانی هەڵبژاردن و پێشگری لە ناکۆکیی نێوان دەستە و لایەنگرانی بەربژێران.

جێگری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری ئاسایشی و ئینتزامیی ڕایگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە لە بواری ئەمنیدا بەرەوڕووی هیچ کێشەیەکی سەرتاسەری و دەستدرێژی بۆ سەر هیچ بازگەیەکی دەنگدان نەبووینەوە و هیچ سکاڵا و گلەییەکمان لە سەر نەبووە.

ناوبراو لە کۆتاییدا ئاماژەی بە ڕۆڵی کارای دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی وەک وەزارەتی ئیتلاعات و سپا کرد و وتی: بە ئاگاداریی هەواڵگرانەی دەزگا ئەمنییەکان هەر جۆرە جموجوڵێکی گرووپە تیرۆریستتەکان پووچەڵ کرایەوە

Başa dön tuşu