ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- پشت ڕاست کردنەوەی دروستی دوازدەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لەلایەن شۆرای نیگەهبانەوە

وتە بیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : سێ شەممە شەو نامەی شۆرای نیگەهبانی یاسای بنەڕەتی لە بارەی پشت ڕاست کردنەوەی دروست بوونی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران ئاراستە کراوە .

 ” سەید سەلمان شامانی” وتیشی : دەبیری شۆرای نیگەهبانی یاسای بنەڕەتی ئێران لەم ناەمیە دا ڕایەگیاندووە ، دوای لێکدانەوەی ڕاپۆرت وسکاڵا کان لە کۆبوونەوەکانی شۆرای نیگەهبان ، ئەم شۆرایە بە گوێرەی برگەی ٧٩ یاسای  هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران  سەرجەم دروست بوونیی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران پشت ڕاست کردەوە . بە گوێرەی ڕاگەیاندنی یەکجاریی دوزدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئیسلامی ئێران کە ١٩ مانگی مای ٢٠١٧ لە ئێران و ١٠٢ وڵاتی جیهان بەرێوە چوو ، ” حەسەن ڕۆحانی” بەربژاری ئەم هەڵبژاردنانە بەدەستخستنی زیاتر لە ٢٣ ملوێن دەنگ ، بۆ جارێکی تر بوو بە سەرۆک کۆماری ئێران . بەشداریی ئێرانییەکان لەم خولەی هەڵبژاردنەکان گەرم و گۆرو بی وینە بوو . بە هۆی بەشداریی بەربڵاو و ملوینیی خەڵک لەبەردەم سندووقەکانی دەنگ ، چوار جار ماوەی وەرگرتنیی دەنگ لە ئێران درێژکرایەوە .  ٥٩ ملوین و ٤١٠ هەزار و ٢٣٤ ئێرانی خاوەن مەرج بۆ دەنگدان لەهەڵبژاردنەکانیی سەرۆک کۆمارەتی و ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شارو گوندەکان بوون کە بەشداری زیاتر لە سەدا ٧٠و ئامادە بوونی زیاتر لە ٤٠ ملوێن کەس لەم هەڵبژاردنانە ڕاگەیاندراوە

Başa dön tuşu