ÎranNûçeRojhilatanavin

ڕێزگرتن لە ساڵڕۆژی شکست هێنانی ئەمریکا لە تەبەس

ڕێ و ڕەسمی ساڵڕۆژی شکستی پەلاماری سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران (ئاپریی ١٩٨٠) لە سەحرای تەبەس (ڕۆژهەڵاتی ئێران) بەڕێوە چوو.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی ئاپریلی ٢٠١٧ ساڵڕۆژی شکست هێنانی پەلاماری سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە سەحرای تەبەس (ڕۆژهەڵاتی  ئێران)ـە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران، حوجەتولئیسلام “سەید ئیبراهیم موهاجریان” بەرنوێژی تەبەس ڕۆژی سێشەممە لەم ڕێ و ڕەسمەدا وتی: دەبێ لە تەبەس مۆزەخانەی عیبرەت دابنرێ  و هەموو ئەو کەرەستە و کەل و پەلەی لە ئەمریکاییەکان بەجێ ماوە، لەوم مۆزەخانەیە ڕاگیردرێ.
سەید “مەهدیی تەلایی موقەدەم” فەرمانداری تەبەسیش لەم ڕێ و رەسمەدا ڕایگەیاند: تەبەس لە بواری پێگەی ستراتژیکی خۆیەوە ڕووداوی زۆری بە خۆوە بینیوە.
ڕووداوەکەی تەبەس لە ڕاستیدا بەشێک لە پیلانی سەربازیی ئەمریکا بۆ ڕزگار کردنی سیخوڕانی ئەمریکایی لە تاران بوو کە لە ژێر ناوی دیپلۆمات و فەرمانبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا، خەریکی سیخوڕی  و پیلانگێری بۆ ڕووخاندنی حکومەتی تازەپێکهاتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوون.
بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ئەم پیلانە ٢٥ی ئاپریلی ١٩٨٠ چەن  فڕۆکەی سەربازیی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنێکی شەوانەدا بە تێپەڕین لە سنووری ئاسمانی ئێران لە ناوچەیەکی دوورەپەرێز، لە فڕۆکەخانەیەکی کۆن و  پەک کەوتووی لە ناخی سەحرای تەبەس / ڕۆژهەڵاتی ئێران/ نیشتنبونەوە، بەڵام بە لوتفی خواوەند دەسدرێژکاران هەر ئەو شەوە تووشی باهۆزی لمی کەویر بوون و تیا چوون.
بەڵگە دەسکەوتووەکان ئەوە دەسەلمێنن کە ئەو ئۆپەراسیۆنە بە پێی نەخشە و پلانێکی ورد و بێ کەم و کوڕی و بە لە بەرچاو گرتنی باروودۆخی جوگرافیایی و کەش وهەوای ئێران لە سەحرای تەبەس و بە دۆزینەوەی فڕۆکەخانەیەکی کۆن و پەک کەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ئێران دەست پێ کراوە.
ڕووداوەکەی تەبەس وەکوو بەڵگەیەکی دیکەی ئامانجی دەسدرێژکارانەی ئەمریکا دژ بە گەلی ئێران لە مێژوویی ڕووداوەکانی پاش شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تۆمار کرا

Başa dön tuşu