ÎranNûçeRojhilatanavin

مامۆستا مەلا قادر قادری کتێبی “مامۆستا” پێشکەش دەکات بە ئایەتووڵڵا خامەنەیی

پێش­نوێژ و خەتیبی نوێژی هەینیی شاری پاوە کتێبی بیرەوەرییەکانی خۆی بە ناوی (بیرەوەریەکانی حاجی مامۆستا مەلا قادر) پێشکەشی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش­نیوەڕۆی رۆژی رابردوو رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ژمارێک لە فەرماندەران، خەباتکاران،هونەرمەندان و لایەنە پێوەندیدارەکان بە بەرنامەی شەوەکانی بیرەوەریی بەرەڤانیی پیرۆز، دیداری کرد.

لە سەرەتای ئەم دیدارەدا جەنابی مامۆستا مەلا قادر قادری پێش­نوێژی هەینیی پاوە بە هاوەڵیی ژمارێکی دیکە لە هونەرمەندان بیرەوەرییەکانی خۆیان لە بوێری و حەماسە خولقێنیی خەباتکاران گێڕایەوە.

هەروەها لە پەراوێزی ئەم رێوڕەسمەدا مامۆستا قادری کتێبی “مامۆستا”ی بە رێبەری باڵای شۆرش پێشکەش کرد.

مامۆستا قادر قادری سێ دەیەیە کە پێش­نوێژ و خەتیبی نوێژی هەینی شاری پاوەیە و لە کەسایەتییە باڵاکانی ئەهلی سونەی ئێران دێتە ئەژمار

Başa dön tuşu