FilistînNûçeRojhilatanavin

داخوازی بۆ ڕزگارکرانی گیانی بەرغوسی لە زیندانی ئیسرائیل

لیژنەی پێداچوونەوە بەسەر دۆخی یەخسیرانی فەلەستینی مان گرتوو لە خۆراک لە پەیامێکدا بۆ لێژنەی نێودەوڵەتی خاچی سور لەم ڕێکخراوەیە داوای کرد خیرا دۆخی مەترسیداری مەروان بەرغوسی ڕێبەری مان گرتووانی فەلەستینی پێ وشوێن بگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەلەستینیەکان  مەعا، شاندی پیداچوونەوە بەسەر یەخسیران وئازادە فەلەستینیەکان ڕۆژی سێشەممە لە پەیامێکدا بۆ لێژنەی نیودەوڵەتی خاچی سور ڕایگەیاند : بەرغوسی لە زیندانی تاکی ” ئەلجلمە” ی ڕژیمی ئیسرائیل لەبەند دایەو کاربەدەستانی زایونی ئەم زیندانە لەدیداری ناوبراو لەگەڵ پارێزەرەکەی پێشگیریان کردووە.

لە پەیامی لیژنەی پیداچوونەوە بەسەر یەخسیران وئازادە فەلەستینیەکان بۆئەم لێژنەیە هاتووە: هیچ کەس لە دۆخی بەرغوسی وسەلامەتی گیانی ناوبراو بە تایبەت کە لەخواردنی ئاویش خۆی بواردووە هیچ هەوالێکی نیە. یەخسیرانی فەلەستینی لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە سیاسەتەکانی درێژەداری قۆڵبەست کرانی ئیداری ، زیندانی تاکەکەسی ، قەدەغەی سەردان ودیدار لەگەڵ بنەمالەکەی وسەرەنج نەدان بە تەندۆروستی لەلایەن داگیر کەرانی زاێونیەوە لە حەفدەی ئاوریلی ڕابردوو لە مان گرتن لە خوراک دان.

کاربەدەستانی ڕژیمی زایونی هەروا بە بنپێ کردنی مافی زیندانیان درێژە دەدەن و هیچ جۆرە ڕیککەوتن ویا دانۆستانێک لەبارەی داواکاری یەخسیران ئەنجام نەبووە. ڕیکخراوی زیندانەکانی ڕژێمی زایونی لە گوێزرانەوەی حەفتا یەخسیر ی فەلەستینی بۆ نەخۆشخانە  کە لەئاکامی درێژەی مان گرتن لە خوراک حاڵیان تێکچووبوو ، هەواڵی داو ڕایگەیاند: ئەم ڕێکخراوەیە خۆی بۆ گوێزرانەوەی ژمارەیەکی زۆرتر لە یەخسیران بۆ نەخۆشخانە لە ماوەی ساعەتەکانی داهاتوو ئامادە دەکات

Başa dön tuşu