ÎranNûçeRojhilatanavin

درێژەی ڕکابەرییەکانی تەبلیغاتیی شەش بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری

شەش بەربژاری دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران ڕۆژی سێ شەممە بەرنامەی جۆر بە جۆریان بۆ تەبلیغاتی خۆیان دا هەبوو .

” حەسەن رۆحانی” ، سەرۆک کۆماری و بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران بەیانی چوار شەممە لە درێژەی   تەبلیغاتی خۆی دا لە بەرنامەی وڵامی ئێرانییەکان لە دەرەوەی وڵات کە لە کەناڵی “جامی جەم” ی ڕێکخراوی ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوکرایەوە ، کارو پیشە بۆ گەنجەکان و بژیوی خەڵکی لە کێشە سەرەکیەکانی دەوڵەتەکەی زانیی لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوو دا .  ڕۆحانی هەر وەها بۆ لێکدانەوەی سیاسەتەکانی داهاتویی ، لە سەر پشتگری لە میحوەری مۆقاومە و خەڵکی فەلەستین ، بەرەنگاربوونەوەی کردەوەکان و گرفتی ناشەرعی ڕژیمی زایۆنی لە ناوچە ، بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم و تاقمەکانی ترۆریستی ، بەرەنگاربوونەوەی گەڵاڵەکانی ترساندن لە ئێران ،تەعامۆڵی بنیات نەر لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ، ناوچە و جیهان بە گوێرەی قازانجەکانی نیشتمانی و ڕێزگرتن لە هەموو هۆزەکان و ئایینزا جۆر بەجۆرەکان جەختی کرد .

“ئیسحاق جیهانگیری” بەربژاری دیکەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران یش سێ شەممە شەو لە بەرنامەی ” لەگەڵ کامیرا” ی کەناڵی یەکی ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی کۆماری ئیسلامی وتی : پاراستنی حورمەت و مافی ئافرەتان ، پەرەی تیکنۆلۆژیا و هەناردە ،درێژەی دیپلۆماسی چالاکی ئابووری لەگەڵ جیهان ، پەرەی پێوەندی دەرەوەیی ، راکێشانی سەرمایەی دەرەوەیی ، ئاسنە ڕێ و ئاسمانی و سەرنجدان بە ژینگە و بەتایبەت لە  بواری ئاو لە چالاکییەکانی داهاتووی دەوڵەتی ئەو لە داهاتوو دایە . ” ئیبراهیم ڕەئیسی سادات” بەربژاری دیکەی  هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران یش سێ شەممە شەو لە  نێو کۆری خەڵکی کرمانشان (رۆژئاوای ئێران) ، وتی : ئێران بە بەڕێوە بەرایەتی جیهادی بە جێگەی بەبایخ و پیشکەوتنی بەرچاو گەییشتووە و مەزنایەتی ئێستای ئیران لە گۆرەپانی جیهانی دا فەراهەم کراوە .

ڕەئیسی هەر وەها ئاماژەی کردە پرسی نەهێشتنەوەی بێکاری و بەدی هێنانی کارو پیشە  بەڕاشکاوی وتی : بە ئیرادەو و ورەی بەبڕشتانەی بۆ کەڵک وەرگرتن لە هێزی ئینسانی ، سەرچاوەکان و هیوابڕاو کردنی بیانیەکان ، دەتوانین قەیرانی بێکاری لە کۆمەڵگە دا چارەسەر بکەین .

“محەممەد باقر قالیباف” بەربژاری دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران یش لە درێژەی بەرنامەکانی تەبلیغاتی خۆی لە تاران ، وتی : ئێران لە  بواری نەوت وگاز ، سەرچاوەکانی ئینسانی و ڕەهەندی جۆگرافیایی و هەرێمی خاوەنی سەروەت و سامانی فڕە و فراوانە و دەبێ لەم بارستایانە بە دروستی بۆ بەڕێوە بەرایەتی وڵات کەڵک وەربگیردرێت .

“مۆستەفا هاشمی تەبا”  بەربژاری دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران یش لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن، جەختیکرد لە سەر فەرهەنگیی کار ئافەرێنی و وتی : دەبیی فەرهەنگی کارکردن لە ئێران برەو پێئەدات و کار ئافەرینەکان دنە ئەدات و چۆن کارئافەرینی دەبێتە هۆی سەرمایە نانەوە لە بەشەجۆر بە جۆرەکان و ڕاکێشانی هێز و وەبەرهێنان کەهەمان  بنەمای سیاسەتی ئابووری خۆڕاگرانەیە.

” مۆستەفا ئاقا میر سەلیم” بەربژاری دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران  ڕۆژی سێ شەممە لە کۆری خۆیندکاران ی زانکۆی ئیمام سادق (ع) ی تاران وتی : بۆ چارەسەری گرفتەکانی وڵات ڕێگایەک جگە لە بەشداری و چاوەدێری گشتی مان نییە و بەشداری گشتی تەنیا بە مانای ئامادەبوونی خەڵک لە ڕێپێوانەکان دا نییە و بەڵکوو بەشداری گشتی یانی بەشدارکردنی خەڵک لەچالاکییەکان و بایخ دان بە ئەنجوومەنەکانی زانستی و پسپۆری

Başa dön tuşu