ÎranNûçeRojhilatanavin

ئامادە بوونی بەربژاریکی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە نێو خەڵکی سنە

سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی بەربژاری دوازدەهەمین خۆلی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی چەند گەیشتە سنە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپریس ، سەفەری سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ کوردستان  ، یەکەمین سەفەری پڕۆپاگەندەیی بەربژاریک بۆ ئەم پارێزگایەیە.رەئیسی بەرلەمە کە بگاتە سنە لە شارەکانی دێگولان وقروە بەئامادە بوون لە نێو چین وتوێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵک دەستی کردە وتاردان.

بڕیارە  ڕەئیسی لە هۆڵی ئازادیی سنە لەگەڵ چێن وتوێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی کوردستان دیدارو بەڕاگەیاندنی بەرنامە وڕوانگەکانی وهەروەها بەرنام وگەڵاڵەکانی لە پێوەندی لەگەڵ قەوم وئەتن وئائینەکان قسە بکات. ناوبراو وێڕای دیدار لەگەڵ مامۆستایان وڕوحانیانی سوننە لەخانەی کوردی سنەیش سەردان دەکات

Başa dön tuşu