ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- ئێران پەلاماری ترۆریستی لە ئەفغانستانی شەرمەزار کرد

وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلاماری ترۆریستی بۆ سەر مزگەوتێک لە شاری هیراتی ئەفغانستانی شەرمەزار و لەگەڵ دەولەت ، گەلی ئەفغانستان و بنە ماڵەی قوربانیانی ئەم کردەوە ترۆریستییە هاودەردی خۆی ڕاگەیاند.

 پەلاماری تەقیەنوەیی ترۆریستی شەوی سێ شەممە بەرامبەر مزگەوتی جەوادیە لە شاری هیرات لەڕۆژئاوای ئەفغانستان نزیک ٤٠ کوژراو و زیاتر لە  ٦٠  برینداری لێکەوتەوە . “بارام قاسمی” وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی  ئێران ڕۆژی چوار شەممە جەختیکرد: دوای چەند دەهە ڕەنج ومەینەتی خەڵکی مەزلوومی ئەفغانستان، کاتی ئەوەیە تا وڵاتانی ناوچە و ڕێکخراوەو وناوەندە نێو دەولەتیەکان لە تەنیشت دەوڵەت و نەتەوەی خۆڕاگریی ئەفغانستان ئیرادەی خۆیان بۆ کۆتایی دانە بە ڕەوشی تووندو تیژانەی ئێستا بتەو بکەنەوە . وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران  بەڕاشکاوی وتی: دەوڵەت و گەلی ئێران بۆ ۆتایی دان بە تووندو تیژی ، هەروەک هەمیشە لە تەنیشت برایان و خۆشکەکانیی ئەفغانستانی خۆیان دا ڕادەوەستن

Başa dön tuşu