NûçeRojhilatanavinSûriye

کوژرانی ژمارێک تیرۆریستی بەرەی نوسرە لەباشووری سووریا

سەرچاوە سەربازییەکان لە سوریا هەواڵی کوژرانی ژمارێک تیرۆریستی بەرەی نوسرەو گرووپەکانی سەربەو بەرەیە لەناوچەی دەرعا هەڵکەوتوو لەباشووری سوریایان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی سویا(سانا)؛ سەرچاوەیەکی سەربازی سوری ڕایگەیاند؛ یەکەکانی سوپای سوریا رۆژی سێ شەممە، پێگەو مۆڵگەکانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی لە ناوچەی”طریق السد، العباسبه، الفرن ” و دەوروبەری گومرکی کۆن و باشوری بیئر شیاح لەکەرتی باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری دەرعا کردە ئامانج کە لەئەنجامدا، کوژرانی ژمارێک تیرۆریست و برینداربوونی ژمارێکی دیکەو لەناوچوون و تێکشکانی کەرەستەو ئۆتۆمبیلی تەیارکراو بە چەشنی جۆراوجۆری ئەوانی لێکەوتەوە.

یەکەکانی سوپای سوریا رۆژی دووشەممەش چوار ئۆتۆمبیل و پێگەکانی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە “بصر الحریر، علما، و اطراف الغاریه الشرقیه” و ئاوایی جنین لەناوچەی «اللجاه»یان لەناوبرد.

گرووپە تیرۆریستییەکان کە زۆربەیان بەکرێگیراوانی دەرەوەیی لەخۆ دەگرن و لەسنوری سوریاو ئۆردۆن هاتوونەتە ئەو وڵاتە، لەبڕێک ناوچەی دەرعاو دەورووبەری جێگیرن.

لەهەمان کاتدا، سوپای سوریاو هێزە هاوپەیمانەکان توانیان دوو تەپۆڵکەی تریکس و ئەعلام لە چیاکانی شومریە لە گردووپەڕی ڕۆژهەڵاتی حۆمس هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوا و ناوەندی ئەو وڵاتەیان لەدەست تیرۆریستانی داعش ڕزگار کرد.

بەقسەی سەرچاوە هەواڵییەکان، شەڕ وپێکدادانی قورس لەو ناوچەیە بەردەوامەو ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستان کوژراون وبریندار بوون و هەروەها پێگەکانی تیرۆریستان لەناوچەکانی نزیک لە شوێنی شەڕ، لەژێر ئاوری گولـلەکانی سوپای سوریاو هێزە هاوپەیمانەکانی ئەو وڵاتە دایە

Başa dön tuşu