IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- هێزەکانی “ئەلحەشد” ی ئێراق ، شاری کەونارایی ” ئەلحەزەر” یان لە باشووری مووسڵ رزگار کرد

هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق لە دووهەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی ” محەممەد ڕەسول اللە” توانیان شاری کەونارایی ” ئەلحەزەر” لە پارێزگای نەینەوا لە چنگ داعش رزگار بکەن .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی تاقمی نێو دەوڵەتی هەواڵدەری فارس ، هێزەکانی ئەلحەشد شەعبی ئێراق توانیان شاری کەونارایی ” ئەلحەزەر” لە پارێزگای نەینەوا ئازاد بکەن .

کەناڵی تەلەفەزیۆنی سومەرییە ی ئێراق بە گێرانەوە  لە  نووسینگەی  ڕاگەیاندنی  ” ئەلحشدی شەعبی ”  ڕاپۆرتی دا ،  هێزەکانی حەشدی شەعبی لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی ئەمرۆ چوار شەممە توانیان ئەم شارە کەوناراییە یان لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعش ئازاد بکەن .

هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق رۆژی سێ شەممە ئۆپەراسیۆنی ” محەممەد ڕسول اللە” (ص) یان بەمەبەستی  ئازادکردنەوەی شارستانی  ” ئەلحەزەر” و ناوچەکانی گردو پەری ئەو دەستپێکرد .

هێزەکانی حەشدی شەعبی  لە ڕۆژی ڕابردوو تا بە ئەمرۆ ، لە درێژەی ئەو ئۆپەراسیۆنە هەروەها توانیان ١٢ گوند ئازاد بکەن .شاری کەونارایی  ئەلحەزەر لە دوو کیلو مەتری  ناوەندی شارستانی ئەلحەزەر دایە و مێژینەی ئەو  بە سەدەی دووهەمی بەر لە زایین دەگاتەوە

Başa dön tuşu