NûçeRojhilatanavinSûriye

تووندتر بوونەوەی تێکهەڵچوونەکان لە نێوان تاقمە چەکدارەکان لە ئەدلیبی سوریا

تێکهەڵچوونەکان لە نێوان تاقمە چەکدارەکان لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی تاقمی ترۆریستی لە ئەدلیب (باکووری ڕۆژئاوای سوریا ) درێژەی هەیە .

بە گویرەی ڕاپۆرتی  رۆژی چوار شەممە هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە  لە ڕوسیا ئەلیوم  دوای تێکەڵچوونەکان لە نێوان تاقمی ترۆریستی ” ئەحرار ئەلشام و تاقمی ناسراو بە “فاستقم” لە گردو پەری ئەدلیب ، کەسانی چەکداری نەناس لەگەڵ کەسانی سەر بە تاقمی ترۆریستی ” تەحریرئەلشام” لە شارۆچکەی شەنگاڵ لە بەشی ڕۆژهەڵاتی تێکەڵچوون . سەرچاوەکانی سەر بە نەیارانی دەوڵەتی سوریا هەروەها لە تێکهەڵچوونێکی  ئەوتۆ نزیک جرابلۆس لە بەشی باکووری حەلەب  لە باکووری سوریا باسیان کرد . لە گەرەکی ” ئەلمەنیشە” و گردو پەری ناوچە ”  سەجنە” لە بەشی ڕۆژئاوای شاری دەرعا (باشووری سوریا) یش تێکهەڵچوون گەلێک لە نێوان سوپای سوریا و تاقمی ڕەشەکوژی  تەحریر ئەلشام ، راپۆرت دراوە . دوا بە دوای شکستی بەردەوامی تاقمەکانی ترۆریستی سوریا ، پێشڕەوی سوپا و هێزەکانی خۆڕاگری ، ناکۆکیەکانی نێوان سەرکردەکانی تاقمە ڕەشەکوژەکان زۆرتر بۆتەوە . قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە بە هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە لە لایەن عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەوان تورکیا بەمەبەستی سەر نخوونی دەوڵەتی  یاسایی ” بەشار ئەسەد” سەرۆک کۆماری سوریا دەستپێکراوە

Başa dön tuşu