BehreynLubnanNûçeRojhilatanavin

بانگەوازی حیزبوڵای لوبنان بۆ ئیدانەکردنی پەلاماری دڕندانەی سەر ماڵی شێخ عیسا قاسم

حیزبوڵای لوبنان لەبەیاننامەیەکدا داوای لە هەموو وڵاتان و ڕێکخراوە سەربەخۆکان کرد، تاوانکاریی رژیمی ئالی خەلیفە لە هێرشی دڕندانە بۆسەر ماڵی شێخ عیسا قاسم زانای پلەبەرزی شیعەکانی بەحرەین، شەرمەزار بکەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم؛ حیزبوڵای لوبنان رۆژی سێ شەممە لەو بەیاننامەیەدا، کردەی سەربازانی ئالی خەلیفە لەهەمبەر مانگران لەدەورووبەری ماڵی شێخ عیسا قاسمی بە پەلامارێکی دڕندانە لێکدایەوەو ڕایگەیاند؛ هەرچەشنە سووکێتی وبێ ڕێزی بەو زانا دینییە بەحرەینییە، ئەنجامی پێش بینی نەکراوی لێ دەکەوێتەوە.

حیزبوڵا بەئاماژە بە جم و جۆڵەکانی عەرەبستان بەمەبەستی بەهێزکردنی ئامادەبوونی سەربازی خۆی لە بەحرەین بەئامانجی یارمەتیدانی رژیمی ئالی خەلیفە لە سەرکوت کردنی خەڵکی ئەو وڵاتە، وتی: بەرپرسایەتی بەتەواوەتی ئەوەی وا ڕووی داوەو ئەوەی وا ڕوو دەدات، لە ئەستۆی ڕژیمی تیرۆریستی سەعودیا وەک بڕیاردەری سەرەکی لە بەحرەین دەبێت.

پاش بڕیاری دادگەی بەحرەین لەمەڕ ساڵێک زیندانی کردن و دەسبەسەرداگرتنی سامان و دارایی شێخ عیسا قاسم مامۆستای پایەبەرزی دینیی ئەو وڵاتەو پەرەی ناڕەزایەتییە جەماوەریەکان، هێزەکانی رژیمی ئالی خەلیفە رۆژی سێ شەممە هێرشیان کردەسەر ناوچەی ئەلدۆرازی شوێنی ژیانی شێخ عیسا قاسم کە لەو تێکهەڵچوونانەدا، پێنج کەس کوژران، سەت کەس بریندار بوون و زیاتر لە٢٨٠ کەسی دیکە گیران

Başa dön tuşu