NûçeRojhilatanavinYemen

SORANİ- یەمەنی گەمارۆدراو بەتەنیا لەهەمبەر هاوپەیمانی سعوودیاو نەخۆشیی کولێرا

وەزارەتی تەندروستی و پاکپارێزیی گشتیی یەمەن ڕایگەیاند؛ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بەڵێنیەکانیان لەمەر فریاگوزاریی و داکۆکی لە کەرتی ڕاژەکاریە تەندروستیەکانی یەمەن و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرا لەو وڵاتە جێ بەجێ نەکردووە .

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ دوکتور ناسر ئەلعەرەجلی یاریدەری وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی ڕاژەکارییە دەرمانییەکان وتی: “ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ئۆکتۆبری٢٠١٦دا خوازیاری یارمەتی جیهانی بەبڕی٢٢ملوێن دۆلار ببوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی یەکەمی نەخۆشیی کولێرا لە یەمەن و ئامادەیی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی شەپۆلی دواتری ئەو نەخۆشییە. بەڵام کۆمەڵگا جیهانییەکان تەنیا سەتا ١٥ی ئەو یارمەتییەی دابین کرد کە ئەویش خرایە بەردەست ڕێکخراوەکانی تەندروستی جیهانی ویونیسێف”.

ناسر ئەلعەرەجلی ، کۆمەڵگای جیهانی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی ومرۆییەکانی بە بەرپرسی هەڵوەشانی سیستەمی تەندروستی و دەرمانی یەمەن و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کولێرا لەو وڵاتە لەبەر دەسدرێژکاری هاوپەیمانی دەسدرێژکار زانی و وتی: ئەوە بووە هۆی بێ بەش بوونی بەملوێنان یەمەنی لە ڕاژەکارییە تەندروستیەکان وەک مافێکی مرۆی، ئەو مافەی کەگشت یاساوڕێسا و پەیمانە نێودەوڵەتییەکاندا دەستەبەری بۆ کراوە.

دوکتور ئەلعەرەجلی، وتی: کەرتی ڕاژەکاریی تەندروستیی یەمەن لەبەر دەسدرێژکاریی هاوپەیمانی سەعودی و گەمارۆ، لە قۆناخی ڕێگری کران لە گەیشتنی دەواودەرمان بۆ نێو وڵاتەوە بگرە هەتا هیرش بۆسەر ناوەندە پزشکی و تەندروستیەکان، پچڕانی کارەباو کەمبوونی سوتەمەنی، کۆچبەریی ستافی پزشکی و دەرمانی لە وڵات، چوونەسەری ئاستی پێداویستیەکان و کەمبوونی سەرچاوە دراڤییەکان، بەتەواوەتی زیانی پێ گەیشتووە.

سەرچاوە هەواڵییەکان لە یەمەن، ژماری تووشبووان بە نەخۆشی کولێرا لەو وڵاتەیان زیاتر لە ١٠٠هەزار کەس ڕادەگەیێنن

Başa dön tuşu