ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- خەباتی ئێران دژ بە قاچاخی مادەی هۆشبەر نمونەی ڕێزدانان بۆ مافی مرۆڤە/ گیانی شاروومەندی ئەورووپایی بۆ ئێران گرینگە

“کازم غەریب ئابادی” جێگری سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران بۆ بەشی کاروباری نێودەوڵەتی ناوەندی مافی مرۆڤ، بە ئاماژە بە هەوڵی قاچاخچییەکان بۆ گواستنەوەی مادەی هۆشبەر لە وڵاتانی داروسێی ئێرانەوە بۆ ئەورووپا لە ڕێگای ئێرانەوە، راشکاوانە ڕایگەیاند: خەباتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە قاچاخی مادەی هۆشبەر بە مانای ئەوەیە کە ئێران بایەخ دەدات بە مافی مرۆڤ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ “کازم غەریب ئابادی” شەوی پێنجشەممە لە شیرازدا (هەڵکەوتوو لە باشووری ئێران) بە ئاماژە بەوەی کە لە ئێراندا ئەوەندەی هەر هەموو جیهان مادەی هۆشبەر دەدۆزرێتەوە، ڕایگەیاند؛ ئێران دراوسێی ئەفغانستان گەورەترین بەرهەم هێنەری مادەی هۆشبەر لە جیهاندایە.

جێگری سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران بۆ بەشی کاروباری نێودەوڵەتی ناوەندی مافی مرۆڤ، وتیشی؛ ئێران دەتوانێ ڕێگای ترانزیتی مادەی هۆشبەر بەرەو ئەورووپا بکاتەوە، بەڵام گیانی شاروومەدنی ئەورووپایی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران گرینگە.

“کازم غەریب ئابادی” بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای خەباتی دژ بە قاچاخی مادەی هۆشبەر یەکسەر هێزەکانی شەهید و کوژراو دەبن، بەڵام پێش بە ترانزیت کرانی مادەی هۆشبەر لە ئێرانەوە دەگرێ، ڕایگەیاند؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو بەرەی پێشەوەی قاچاخی مادەی هۆشبەر لە جیهان پتر لە سێ هەزار و پێنسەد شەهید و زیاتر لەو هەژمارەیش برینداری لەو ڕێگایەدا پێشکەش کردووە.

جێگری سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران بۆ بەشی کاروباری نێودەوڵەتی ناوەندی مافی مرۆڤ، هەروەها بە ئاماژە بە بانگەشەکانی پێوەندیدار بە مافی مرۆڤ لە لایەن وڵاتانی ڕۆژاواییەوە دژ بە ئێران سەبارەت بە سزای ئیعدام لە ئێراندا وتی: ٩٠%ی ئەو ئیعدامانەی لە ئێراندا دەکرێ، سزادانی قاچاخچیانی مادەی هۆشبەرە کە بە برەوپێدانی ئیعتیاد و تووشی مادەی هۆشبەر کردنی لاوانی ئەم وڵاتە، کۆمەڵگەیەک تیا دەبەن.

“کازم غەریب ئابادی” وتیشی: ئەگەر ڕۆژاوا تازە پاش دوو شەڕی جیهانی کەوتۆتە بیری بایەخ دان بە مافی مرۆڤ، ئیسلام ئەوا ١٤ سەدەیە کە ڕێز دادەنێ بۆ کەرامەتی مرۆیی و مافی مرۆڤ و ئەولەویەتی پێداوە

Başa dön tuşu