NûçeRojhilatanavinSûriye

بەردەوامیی سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا لە شەڕی دژ بە تیرۆریستان

سوپای سووریا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باکووری پارێزگەی باکووری حەماه (هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای سووریا) شارۆچکەی ستراتژیکی “حەلفایا” گەورەترین ناوەندی تیرۆریستان لە باکووری ئەم وڵاتەیان ڕزگار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی کەناڵی ئەلمەیادین، هێزە سوورییاییەکان پێشتر توانیبوویان کۆنترۆڵی ناوچەی “بەتیش” لە بەر دەروازەکەی حەلفایا بگرنە دەست.
هەواڵی دیکە ئەوەیە کە سوپای سوویا و هێزەکانی هاوپەیمان ١٨ تیرۆریستی چەکدار لە ناوچەی قابوون لە ڕۆژهەلاتی دیمەشقی پێتەختی سووریایان کوشت و ٥٠ کەسی دیکەیان بریندار کرد.
سوپای سووریاش ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند سێ کە س لە سەرکردەکانی گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە لە حومس و حەماه کوژراون.
ژێدەرێکی سەر بازیی سووریایش بە هەواڵدەریی سپۆتنیکی وت: «أبی ذی النورین » یەکێک لە سەرکردە ئەردەنییەکانی گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نووسرە لە لە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە دەڤەری شاری حومس (ڕۆژاوای سووریا) کوژران.
هەروەها « سلطان الدهیم و محمد عبد الله الغنام ملقب به أبی هاجر » دوو کەس لە سەرکردە سەعوودییەکانی بەرەی نووسرە لە ئۆپەرا سیۆنی هێزەکانی سوپادا لە شاری تەیب لە باکووری شاری حەماه کوژران.
هاوکات لەگەڵ توند و بێ وچان بوونی پەلامارەکانی سوپای سووریا لە حەڵەب (باکوور)، حەماه (ڕۆژاوا)، دیمەشق و دەرعا (باشوور) ئەم وڵاتە، ژمارێک لە چەکدارانی تیرۆریست لە پەلامارە ئاسمانییەکانی سوپای سووریا و ڕووسیا لە شاری “دار عزه” لە دەڤەری ڕۆژاوای حەڵەب کوژراو و بریندار بوون.
سووریا ئەوە زیاتر لە پێنج ساڵە کە بە هۆی جم و  جۆڵی گرووپە تیرۆریستییەکان  و داکۆکیی ڕۆژاوا و ژمارێک وڵاتی ناوچەکە لەوان، بەرەوڕووی قەیران بۆتەوە

Başa dön tuşu