ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- وتوێژی زەریف لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی نرۆژ لە ئوسلۆ

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆگەی ئوسلۆ سەفەری کردووە بۆ نروێژ لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە چاوپێکەوتن و ووتووێژی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا “محەممەد جەوادی زەریف” وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ” بورگە برندە ” وەزیری کاروباری دەرەوەی نروێژ لە بارەی پێوەندیەکانی دوو لایەنە ، مەسەلەکانی نێودەوڵەتی وناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتووێژیان کرد. بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی ئێران ونرۆێژ دوای ئەم دیدارە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش بەشداری بکەن. محەممەد جەوادی زەریف هەروەها بڕیارە لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەندونیزیا وفدریکا موگرینی بەرپرسیی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپا دیدارو وتووێژبکەن. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێڕان ڕۆژی دوشەممە هاوڕێ شاندێکی سیاسی بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆگەی ئوسلۆ ی دووهەزارو حەفدە گەیشتە ئوسلۆی پێتەختی نرۆێژ. پێتەختی نرۆێژ ، دەس ئەداتە لێکدانەوەی تێکەڵچوونەکان لە ئاستی جیهان و بۆ کۆتایی دان بە تێکەڵچوونەکان ڕێگە چارە گەلیک پێشنیار دەکات

Başa dön tuşu