ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- شەمخانی : ئەمریکا بە دوای چوونە دەر لە کۆ هەنگاو(برجام)ە بەڵام دەیەوێ زیانبایی یەکەی ئێران بیبژێرێ

دەبیری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی : بنەمای سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا دزە و کنە و خستنە ژێر گوشارە بەمەبەستی چۆک پێدادان و سووکایەتی کردن بە وڵاتانی نەیاری واشنگتۆن.

” عەلی شەمخانی”  دەبیری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕۆژی چوار شەممە لە وتوویژیکی میدیایی بە ئاماژە بە ناکاریگەر بوونیی بەرنامەی تۆکمەی کردەوەی هاوبەش (بەرجام) لە کەمکردنەوەی دوژمنایەتیی ئەمریکا دژی گەلی ئێران وتیشی : ئەمریکا لە ڕیگای گوشار ، مڵکەچیی و سووکایەتی وڵاتانی نەیاری لە هەموو ئامرازە ناشەرعییە و شەیتانییەکان کەڵک وەردەگرێت .

شەمخانی بە بەیانکردنیی ئەوەی کە  تەنیا بە پاڵدان بە دەستەڵات و تاوانییە نیشتمانییەکان دەکرێ بەرەنگاری سیاستەکانیی ئەستەکباری ئەمریکا بین ، وتی: ئەمریکا بەدوای چوونە دەر لە بەرجامە بە لەونێک کە بەزیانی ئێران بێت کە ئەو دەرفەتە لە لایەن ئێرانەوە ڕادەستی ئەو وڵاتە ناکرێت .

ئەو وتیشی: پێنج وڵاتی تر کە بەرجامیان ئیمزا کردووە  بەرامبەر ئەمریکا ڕاوەستاون و هەمووی ئەوان ئەمریکا وەک بنپێکەری بەرجام دەزانن کە ئەم پرسە دەستکەوتێکی سیاسی بۆ ئێرانە .

دەبیری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، پەرەو گەشەی توانایی بەرگریانە بە تایبەت بەرنامەکانی مووشەکی ئێرانی وەک مافی شەرعیی ئێران زانی کە وتوویژی لە سەر ناکردرێت وجەختیکردەوە: توانایی بەرگریانەی ئێران لە بەرامبەر زۆرێک لە هەرەشەکان پێش پێگرانە بووە و ئێران لە چوار چێوەی دۆکتوریەنی بەرگریانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر چەشنە هەرەشەیەک ، چەکی بەرگریانەی ئاسایی  پێویست گەڵالەڕێژی و وەبەر دینێت . شەمخانی هەر وەها وتی: هێزەچەکدارەکانی ئێران لە باڵاترین ئاست دا بۆ وڵامدانیی هەر چەشنە کردەوەیەک کە نائەمنی  دژی ئێران بەدی بینێت ، ئامادەن

Başa dön tuşu