ÎranNûçeRojhilatanavin

بەشداری وەزیری بەرەڤانی ئێران لەجڤێنی نێودەوڵەتی ئەمنیەتی مۆسکۆ

وەزیری بەرەڤانی ئێران لەسەر بانگهێشتی هاوتای ڕوسی خۆی و بەمەبەستی بەشداری لە جڤێنی نێودەوڵەتی ئەمنیەتی مۆسکۆ ، بۆئەم وڵاتە سەفەر دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتیب ئیرنا ، مۆسکۆ پێتەختی ڕوسیا ، سبەێنی سێ شەممە میوانداری جڤێنی نێودەولەتی ئەمنیەت بۆ دۆزرانەوەی ڕیکارەکانی چارەسەر کردنی سیاسی قەیرانەکان وپەرەی پاوەجیی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانە. شاندی باڵای بەرەڤانی ئێران بە سەرپەرەشتی ” سەردار سەرتیپ پاسدار حسێن دێهقان” وەزیری بەرەڤانی ئێران لەسەر بانگهێشتی ” سرگئی شویگو” هاوتای ڕوسی خۆی لە شەشەمین جڤێنی نێودەوڵەتی ئەمنیەتی مۆسکۆ ، بەشداری دەکات. سەرتیپ حسێن دێهقان ،لەم جڤێنە دوو ڕۆژەیە دا بڕیارە لەگەڵ وەزیری بەرەڤانی ڕوسیا وچەند هاوتای تری خۆی دیدار بکات. بەشداری ئێران لەم جڤێنە نێودەوڵەتیە بە باڵاترین ئاستی شاندی بەرەڤانی لە، ڕووەوە گرینگە کە مۆسکۆ وتاران ستراتژی هاوبەشی دژە ترۆریستیان هەیە وتوانیویانە لەمپەری پێشڕەوی مەترسی ترۆریسم لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بن. ستراتژی هاوبەشی دژە ترۆریستی مۆسکۆ وتاران هەروەها بووە هۆی پێشگیری لە پەرەی ترۆریسم بۆ ناوچە ستراتژیەکانی تری جیهان لەوان ئاسیای ناوەندی وقەفقازە

Başa dön tuşu