ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- نامەی ئێران بۆ سکرتێری گشتی و کومەیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی بەحرەینەوە

سکرتێری بنکەی مافی مرۆڤی هێزی دادەڤانیی ئێران بە ناردنی نامەیەکی جیا بۆ سکرتێری گشتی و کومەیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی ڕوانگەی ئاسایشتی و پۆلیسیی حکومەتی بەحرەینەوە وشداری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیسنا، موحەممەد جەوادی لاریجانی سکرتێری بنکەی مافی مرۆڤی هێزی دادەڤانیی ئێران لە نامەیەک دا بۆ ئانتۆنیۆ گۆترێس سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای چاکسازیی ئاشتیانە لە ڕەوتی کاروبارەکان و هەڵوەشاندنەوەی حوکمە نادادگەرانەکانی دژی شێخ عیسا قاسم مامۆستای پایەبەرزی بەحرەینیی کرد.

موحەممەد جەوادی لاریجانی  لەم نامەیەدا ئاماژەی کردووەتە نمونەگەلی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە لایەن ڕژێمی ئالی خەلیفە لەوانە سەرکوتکردنی ناڕەزامەندی دەربڕینی ئاشتیانەی خەڵک،کاول کردنی دەیان مزگەوت، پێکهێنانی دادگەگەلی ساختەو زیندانی کردنی ڕێبەرانی سیاسی و ئایینی و سەندنەوەی مافی شارومەندایەتی لە شێخ عیساقاسم مامۆستای پایەبەرزی شێعەکانی بەحرەین و وتیشی: کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەبێ بە گوێرەی ئەرک و فەرمانە دیاری کراوەکان و بە پێی جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و کۆنوانسیۆنە نێونەتەوەییەکان بە مەبەستی پێشگرتن بە پێشێلکردنی بەبەرنامەی مافی مرۆڤ لە بەحرەین ئەرکی خۆی خۆی ڕاپەڕێنێ.

موحەممەد جەوادی لاریجانی سکرتێری بنکەی مافی مرۆڤی هێزی دادەڤانیی ئێران هەروەها داوای ئەوەی کردووە کە : ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە تەواوی بارستایی و میکانیزمە نێونەتەوەیی و مافی مرۆڤییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکم گەلی نادادگەرانەی تازەی دژی شێخ عیساقاسم مامۆستای پایەبەرزی شێعەکانی بەحرەین ، ئازاد کرانی بێ شەرت و مەرجی تەواوی قۆڵبەست کراوانی بەحرەینی و کۆتایی هێنان بە هەنگاوەکانی سەرەڕۆیانەو نایاسایی حکومەتی بەحرەین کەڵک وەربگرێت و ئەنجامەکەی بە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ڕابگەیەنێت.

ڕژێمی ئالی خەلیفە 21ی مانگی مەی بە بوختانی پارەشتنەوە و بەشداری کردن لە تیرۆریزم  حوکمی شاڵێک زیندان و دەست گرتن بە سەر ماڵ و سامانی بۆ شێخ عیساقاسم مامۆستای پایەبەرزی شێعەکانی بەحرەینی بڕییەوە.

بەحرەین لە چواردەی فڤریەی ساڵی دووهەزارو یازدەوە گۆڕەپانی ناڕەزامەندی دەربڕینی ئاشتیانەی دژی ئالی خەلیفەیە. جەماوەری ئەم وڵاتە خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادگەری و نەمانی هەڵاواردنن لە وڵاتەکەیاندا.بەرخۆدانی شەش ساڵەی جەماوەری بەحرەین سەرباری کرداری سەرکوتکارانەو توندوتیژی ڕژێمی ئالی خەلیفە و ئالی سەعودو میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان هەروا بەردەوامە. بشێوییەکانی بەحرەین هەتاکو ئێستا دەیان کوژراوو هەزاران برینداری لێ کەوتووەتەوە

Başa dön tuşu